هێزەکانی ئەمەریکا و کەرکووک

من نیگەرانم لەوەی کورد ئاوها ئەژنۆ شکاو بێ، داگیرکەر لە شارەکەی لە ئارامیدا بێ و خۆیشی یان سەرگەردان و ئاوارەی شارەکانی ترە یان لە ترس و نیگەرانیدایە لە کەرکووک
Thumbnail

کورد چونکە ساویلکە و ژێر دەستە بووە، پشت لە توانا و وزەکانی خۆی دەکات و چاورێ دەکات، ئەمەریکە یان ئەوانی تر دۆخەکەی بۆ راستکەنەوە کە کورد بۆ خۆی تێکی داوە.
باس باسی هاتنی هێزێکی ئەمەریکیە بۆ کەرکووک، بەشێک لە سیاسی کورد و ئەوانەی دەم لە سیاسەت ئەکوتن هیوایی گەورەیان لەسەر ئەو هێزە هەڵچنیوە، بێئەوەی بگەرێنەوە بۆ ئەزموونی سەربازی ئەو دەوڵەتە لە کەرکووک و ناوچە هاوشێوەکانی، کە هەر وەک ئێستایی حەشد و سوپایی داگیرکاری ئێراق راوە ئاڵایی کوردستانیان تێدا دەکرد.

 من نیگەرانم لەوەی کورد ئاوها ئەژنۆ شکاو بێ، داگیرکەر لە شارەکەی لە ئارامیدا بێ و خۆیشی یان سەرگەردان و ئاوارەی شارەکانی ترە یان لە ترس و نیگەرانیدایە لە کەرکووک، کەی توانیمان ئەو شارە و شارەکانی تر بکەینە جێگەی نا ئارامی بۆ ئەوانی تر، ئینجا گومان لە نەتەوە بوونی کورد ناکەم، چەند شەرمە کورد بیت، عەرەب و ئەوانی تر شارەکەت وەک داگیرکەر بەرێوە ببەن بەوە دڵخۆش بی ئەمەریکە پارسەنگی هێزت بۆ رادەگرێ، و مافەکانت دەپارێزن، وەک چۆن لە کاتی هاتنی دەوڵەتی خەلافەی ئیسلامی هاوارم کرد داعش کەرکووک داگیر بکات باشترە لەوەی حەشددی شەعبی بیپارێزە.

 ئێستاش وەک ئەوەی من کورد بناسم داوا و هاوار ئەکەم لێگەرێن کەرکووک هەروا داگیرکراوو بێ باشترە لەوەی ئەمەریکەی لێ بێ، ئەمرۆ سبەی کورد وزەی شەڕی ئەم هێزانەی تێدا دروست دەبێتەوە وەلێ هیچ کات ناتوانێ شەڕی ئەمەریکا بکات، بۆیە ئێژم حەیف بۆ کورد کە هێندە سادە و ساویلکە و چۆک شکاو بێ.