ئەنجامی راپرسی

ئەوە شەرمە بۆ نەتەوەیەک لە راپرسێکدا دەنگی بە سەربەخۆیی دابێ چاوی لە مووچەی ئەو دەوڵەتە بێ کە نایەوێ بیخوێنێتەوە
Thumbnail

هەن هێند بێ ئومێدن، زوو خۆیان رادەستی قەدری ئێراقی بە شوودانی کچی نۆ ساڵە کردوە، و بوونە بە بەشێک لە دەست و قاچی حەشددی شەعبی، هەشە دەیەوێ کورد لە پرۆسەی سیاسی ئێراق بکشێتەوە، تا ئێراق ناچار بکرێ دان بەو کەمە مافەمان بنێ کە ئەوەڵ و ئاخرەکەی بوودجە و مووچەیە.
زۆرینە چاوەرێ دەکەن بەغا نەرمی بنوێنێ و مووچەمان بۆ بنێرێ، وەک ئەوەی ئەم نەتەوەیە سواڵکەر بێ، لە کاتێکدا نەوتی کوردستان لە کەرکووک و ئەو ناوچانە داگیرکراوە کە هی ئێمە بووە، زۆر لە مافە داراییە زیاترە کە داوا لە بەغا ئەکەین.


ئێستا کورد ئاسۆیی بینینی تەنها بەغایە، لە کاتێکدا ئەوە شەرمە بۆ نەتەوەیەک لە راپرسێکدا دەنگی بە سەربەخۆیی دابێ چاوی لە مووچەی ئەو دەوڵەتە بێ کە نایەوێ بیخوێنێتەوە، بۆیە رێگەی راست ئەوەیە، بە شکۆمەندییەوە بریاری سەربەخۆیی بدەین و وەک پیاو تەحموولی دەرئەنجامەکەی بکەین و ئازایانە شەڕ لەو پێناوە بکەین.