چی لە پشتی خۆپیشاندەرەکانەوە دەگوزەرێ؟

نەک هەر کاری حزبیان ناشرین کردوە بەڵکوو دینی ئیسلام و مێزەریشیان لەبەرچاوی خەڵکی بێنرخ کردووە
Thumbnail

 هەرچی مامۆستا و دکتۆر و فەرمانبەرە مافی خۆیەتی نەک خۆ پیشاندان بەڵکو هەرچی بەدەمیدا دێت بەحوکمەتی بڵێت، بەڵام کاتێک حزبە موزایەدە چیەکان خۆیان دەخزێننە خۆپیشاندانەکانەوە ئیدی هیچ ڕەواجێک بۆ داواکاری خەڵکی مافخوراو ناهێڵنەوە.

هەقیقەتی ئەم بابەتە چیە؟ حزبە موزایەدەچیەکان سەرەتا کاریان بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکمەتی هەرێم و درووستکردنی حوکمەتی کاتی کرد، لەو هەوڵە شکستیان هێنا،پاشان بەجیا جیا و بەکۆمەڵ کە ڕاوێژکارەکەی عەبادی بە(وەرزی حەجی کوردەکان)ناوی دەبرد ڕوویان لە بەغدا کرد تاکوو بەعەبادی بڵین"ئەگەر تۆ لەگەڵ حوکمەتی هەرێم ڕێک بکەویت و وەزعی دارایی چاک ببێت ئەوە ئیتر خەڵک دەنگ بە ئێمە نادات و کارتەکانی دەستمان دەسوتێ" عەبادی ڵە وتاری هەفتانەی هەفتەی پێشوو زۆر بە ئاشکرا ئەمەی درکاند، بەهۆی سەردانە دیبلۆماسیەکانی سەرۆک وەزیران و گوشاری وڵاتان حەیدەر عەبادی نەیتوانی ئەو هەنگاوە بنیت و ناچار بوو بێتە سەر مێزی گفتوگۆ،پاشان حزبە موزایەدە چیەکان لەکۆتا کارتی دەستیان دوای چوار ساڵ حوکمداری پڕ نیفاقیان لە حوکمەت کشانەوە، بەم هەنگاوەش نەیاتوانی هیچ بەڵگەیەک بەخەڵکی بدەن تاکوو متمانەیان پێ بکرێت لە کاتی لەدەنگدا.

لە پیرۆزبایی نەورزۆدا نێچیرڤان بارزانی بۆیەکەم جار هەندێ شتی گرینگی درکاند، گرینکترینیان ئەوە بوو کە(قەیرانی دارای کۆتایی دێت و پاشەکەوتی مووچە نامێنێت لەماوەیەکی کورتدا)ئەمە ئەو ڕووداوەیە کە حزبە موزایەدەچیەکانی ترساندوە، ئەوان خاوەنی هیج ستراتێجێکی خۆیان نین، لەسەر بنەمای کار و کاردانەوە درووستبوون و کار دەکەن، خەمی گەورەیان کەم بونەوەی دەنگەکانیانە،نەک هەر کاری حزبیان ناشرین کردوە بەڵکوو دینی ئیسلام و مێزەریشیان لەبەرچاوی خەڵکی بێنرخ کردووە، دەنا مامۆستایەکی ئاینی کە بەبەڵگەی ڤیدۆیی مارکێتێک ڕۆژی کەمکردنەوەی بوجەی خەڵک ئەو خەریکی (بازاڕی کردن بووە)لەبری ئەوەی بەرگری لە مافی خەڵکی کوردستان بکات چۆن دەوێرێ بەفیکرێکی داعش ئاسا درووشمی (الله اکبر)بڵێتەوە؟ بۆ مەگەر هەولێر ڕقە و موسڵە؟ ئاخر ئەم گەوجاندنە دەستە جەمعیە تاکوو کەی؟خۆ کاندید کردنەوە و سواڵی دەنگ ئەوەندە گرینگە لە پێناویدا کار بۆ شکاندنی کەرامەتی مامۆستا و فەرمانبەران بکرێت؟ لەکۆتایدا بە یەکجاری کارتی موزایەدە و درووشمە بێ بنەماکانیان دەسوتێت و دۆخی ژیانی خەڵکی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ پێش قەیرانی دارای و حزبە موزایەدە چیەکانیش شەرمەزاری لای خەڵکی کوردستان دەبن.