كۆنفیدڕالی

كۆنفیدڕالی گرێبەستێكە لە نێوان دوو دەوڵەت دەكرێت، واتە دوو دەوڵەت لە نێوان خۆیان رێكدەكەون لەسەر چەند خاڵێك هاوكاریی یەكتر دەكەن
Thumbnail

 كۆنفیدڕالی گرێبەستێكە لە نێوان دوو دەوڵەت دەكرێت، واتە دوو دەوڵەت لە نێوان خۆیان رێكدەكەون لەسەر چەند خاڵێك هاوكاریی یەكتر دەكەن، بۆ نمونە لەبواره‌كانى ئابووری و سەربازی و ڤیزا وه‌ رێككەوتن دەكەن تا هاوكاریی و ئاسانكاریی بۆ یەكتر بكەن.

 واتە ئەگەر كۆماری كوردستان و كۆماری عێراق كۆنفیدڕالی بكەن، هەردوو دەوڵەت كۆمەڵێك لێژنە پێكدەهێنن بۆ ئەو شتانەی كە دەیانەوێت لەسەری هاوكاریی یەكتر بكەن،  دواتر ئەم كارە هونەری و ئیدارییە بە پرۆسەیەكی سیاسی تێپەڕدەبێت ، بەداخەوە زۆربەمان زانیاریمان لەسەر ئەم بابەتە نیە و هەستیش دەكەم هەندێ لەوانەی دەیانگوت ریفراندۆم ناكرێت و ئەگەر بشكرێت بۆ سەربەخۆیی نیە، كە ئەم كارتانەیان لەدەست نەما، ئێستا كار لەسەر كۆنفیدڕالی دەكەن و دەیانەوێت هاووڵاتیان بەوە هەڵخەڵەتێنن ، كه‌ كۆنفیدڕالی هەر فیدڕالیه‌كەیە و سەركردایەتی كورد به‌ته‌مای سه‌ریه‌خویی نییه‌ و فێڵی لەخەڵك كردووە

 یەك شتی زۆر گرنگ هه‌یه‌ باس بكرێت، ئەوە بۆچوونی خۆمە ئێمە لە مەسەلەی دەوڵەت زۆر كێشەمان هەیە، بەڵام سێ كێشەی زۆر سەرەكی هەن كە هه‌ردەبێت چارەسەر بكرێن یەكەمیان_ خاوكردنەوەی دەماری ئەوانەی بە ریفراندۆمەكەی خەڵكی كوردستان دەماریان جووت بووە و شتیشیان لەدەست دێ بۆ تێكدانی.

 دووەم_ ئێمە كێشەی سنووری داخراومان هەیە واتە لەرووی جیۆپۆلەتیكەوە گرفتمان هەیە سنووری نێودەوڵەتیمان دەریای تێدا نییە و له‌ وشكانیش تەنیا لەگەڵ ئەو وڵاتانە هاوسنوورین كە دوژمنایەتی ریشەییان لەگەڵمان هەیە و هیچ كاتێك متمانەیان پێ ناكرێت.

 سێییەم_ دەوڵەتێكی لاواز دەبین و تاماوەیەكی زۆر لە زۆربەی پێداویستییەكانمان پێویستیمان بە دەرەوە دەبێت و ناتوانین پشت بەخۆمان ببەستین خۆمان دەزانین نەفت و سامانە سروشتییەكەی لێ دەربچیێت لەگەڵ هێزێكی سەربازی كلاسیك و بێ چەك و میللەتێكی ماندوو بەشەڕ، چی دیكەمان نییە.

 لەبەر ئەم سێ هۆكارە سەرەكییەو دەیان وردە هۆكاری دیكە ئێمە پێویستمان بە كۆنفیدڕالیه‌ لەگەڵ عێراق ئەگەرنا لەگەڵ سوریا، ئەوانەی سیاسەت دەكەن باشتر و وردتر لەم بابەتە تێدەگەن، بۆیە باشترە ئه‌و هاووڵاتیانەی دەنگیان بۆ سەربه‌خۆیی كوردستان داوە، لێگەڕێن باسیاسەت بۆ سیاسیە متمانە پێكراوەكان بێت، ئەوانەی ئەزموونیان لەگەڵیان هەیەو ئەزمووندارن، سەربەخۆیی كوردستان بەخوێن و ڕەنج و فرمێسك و دەنگی ملیۆنان وەبەر هاتووە، هیچ كەس و لایەنێك نە لە ناوخۆ نە لەدەرەوە ناتوانێت پاشەكشە یان ره‌تى بكاته‌وه‌، تكاشم لە كەسانی تایبەتمەندە لەسەر كۆنفیدڕالى زانیاری تەواو بۆ خەڵك بڵاو بكەنەوە.

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ