بۆچی له‌م ئان وساته‌دا دژایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كرێ!

ئێستا ئه‌و پرسیاره‌ لای خه‌ڵك دورست بووه‌ ئایا بۆچی كاتی كه‌ركوك فرۆشرا وخه‌ڵك له‌خورماتو ئه‌نفال كران به‌ده‌ست عیراق وملیشیاته‌كان بوچی كه‌س خوپیشاندانی نه‌كرد
النسخة المصغرة

هه‌رێمی كوردستان له‌ ماوه‌ی 26 ساڵی رابردوو سه‌رٍه‌رایی گشت كێشه‌كانی به‌رده‌می و كه‌موكورتییه‌كان و ئیمكانییه‌تێكی سنووری توانیوێتی روویه‌كی جوانی پێشكه‌وتنی سیاسی وئابووری ودیپلۆماسی پیشانی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیهان بدات ،به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گریش بوونی ده‌یان كۆنسۆڵ و كۆمپانیایی گه‌وره‌یه‌ و هه‌روه‌ها بینیمان كاتێ‌ كه‌ تیرۆریستان و داگیركه‌ران هێرشیان كرده‌ سه‌ر كوردستان پشتیوانیی بۆ كورد پیشاندا. 


حكومه‌تی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی كوردستانه‌، بۆیه‌ ده‌بینین ته‌واوی ده‌وڵه‌تان به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌ته‌ زلهێزه‌كان پشتوانی خۆیان بۆ نێچیرڤان بارزانی ده‌ربریوه‌ وبه‌غداد وهاوپیمانه‌كانی له‌ پارته‌ كوردیه‌كان هه‌ولی ڕوخانی حكومه‌تی كوردستان ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌هیمه‌تی دڵسوزان ونیشتمان په‌روه‌رانی كوردستان وپێشمه‌رگه‌ سه‌ركه‌وتوو نابن، ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌ ده‌ڤه‌ری سلێمانی له‌ ژێر ناوی خۆپیشاندان ده‌گوزه‌رێ ودروشم دژی حكومه‌تی كوردستان به‌رزكرایه‌وه‌ وداوای رۆخانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن چونكه‌ شیعه‌و وبه‌غدا داوای له‌ئه‌وان كردوه‌ كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تێك به‌ناوی كوردستان نه‌مێنیت به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا به‌هوی دبلوماسیه‌ سه‌ركه‌وتووكه‌ی نێچیرڤان بارزانی كه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات فشار له‌سه‌ر به‌غدا دروست بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی دستور وبه‌تایبه‌ت ماده‌ی 140، وسه‌ردانی ئه‌م جاره‌یان بۆ ئه‌لمانیا وئه‌م پێشوازییه‌ فه‌رمییه‌ی لێ ده‌كرێت وپێشتریش بو فه‌رنسا، هاوپیمانه‌كانی به‌غدا له‌ كوردستان دڵگران كردووه‌ وده‌ڵێن سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كه‌یف به‌سه‌ربردنی ئاهه‌نگی كرسمس به‌ره‌و ئه‌ورۆپا به‌رێكه‌وته‌ووه‌.


 ئێستا ئه‌و پرسیاره‌ لای خه‌ڵك دورست بووه‌ ئایا بۆچی كاتی كه‌ركوك فرۆشرا وخه‌ڵك له‌خورماتو ئه‌نفال كران به‌ده‌ست عیراق وملیشیاته‌كان بوچی كه‌س خوپیشاندانی نه‌كرد ؟ بۆچی ئه‌م هه‌موو سوكایه‌تیه‌ له‌لایه‌ن شیعه‌ وعه‌ره‌به‌وه‌ به‌كورد كرا هیچ هه‌ڵویستان نه‌بوو له‌جیاتی ئه‌و هه‌موو دژایه‌تیه‌ ده‌بوایه‌ هه‌موومان ئێك ده‌نگ بین بۆ ئازادكردنه‌وه‌ كه‌ركوك.


بۆیه‌ پێوسته‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ ئێستا دوای بروخێت حكومه‌تی كوردستان بكه‌نه‌وه‌ و به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌ بزانن كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و كێشه‌ و كه‌موكورتییانه‌ هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ سنووری سلێمانی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی خزمه‌تی سنووره‌كه‌یان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ بكه‌ن و ئێستاش ده‌یانهه‌وێت هه‌موو ئه‌و كه‌م ته‌رخه‌مییانه‌ بخه‌نه‌ سه‌ر حكومه‌تی كوردستان ، به‌ڵام ئامانجی ئه‌وان خزمه‌تكردن و پێشكه‌وتنی ئه‌زموونی كوردستان نییه‌ به‌ڵكو تێیدا و به‌رژوه‌ندی دوژمنان وداگیركه‌رانه‌ بۆیه‌ دڵسۆزانی نیشتیمان ئه‌و خه‌ونه‌تان له‌ گۆر ده‌نێن و میلله‌تی كورد به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی گه‌ش و لووتكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌.

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ