17/1/1999 رۆژى مه‌زنى میدیاى كوردستان 

ئه‌و دامه‌زراوه‌ مێژوویییه‌ بووبه‌ یه‌كه‌م قوتابخانه‌ى مۆدێرن كه‌ ده‌رگاكانى له‌سه‌ر نه‌وه‌یه‌كى نوێى دواى راپه‌ڕین خسته‌ سه‌ر پشت
Thumbnail

بۆماوه‌ى زیاتر له‌ 70 ساڵ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى له‌ و داهێنانه‌ ئه‌فسوناوییه‌ى كه‌ پێى ده‌گوترا ته‌له‌فیزیۆن بێبه‌شكرابوو ،هه‌موو ئه‌و چالاكییه‌ سیاسى و هونه‌رى و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ى له‌ قۆناغه‌ جییا جیا كاندا ده‌كرانه‌ دیارى بۆ تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ جیاوازه‌كان، كوردى لێ بێبه‌شكرابوون، ئه‌وه‌ى كه‌ به‌ پچڕ یچڕیش پێى ده‌درا گوزارشتێك نه‌بوو له‌ ده‌ربڕینى هه‌ست و بیر وهزرى كورد، به‌ڵكو جۆرێك له‌ ده‌نگ و ره‌نگێكى نا واقیعى به‌ناوى كورده‌وه‌ بۆ خه‌ڵه‌تاندنى كورد نمایش ده‌كران.

 

به‌ درێژاى 30 ساڵ میدیاى كوردى ته‌نیا ده‌نگێكى دوورى ئه‌شكه‌وته‌كان بوو بیستنیشى له‌و دووره‌وه‌ ئاسته‌م بوو به‌ڵام كاریگه‌ر و گڕدار مایه‌وه‌ و بوو به‌ هه‌وێنى قۆناغێكى پڕشنگدارو پڕ شكۆمه‌ندى شان به‌شانى كایه‌ى سیاسى و پێشمه‌رگایه‌تى.


دواى70ساڵ هه‌نگاوێكى دیكه‌ و قۆناغێكى دیكه‌ له‌ سایه‌ى راپه‌رینى خه‌ڵكى كوردستان هاته‌ كایه‌وه‌ میدیاى كوردى به‌ روحێكى كوردانه‌، به‌ره‌و به‌رزى هه‌ڵكشا و توانى بكه‌وێته‌ سه‌ر رێره‌وى مێژووى میدیاى جیهانى به‌ڵام به‌ كۆمه‌ڵێك بارى لاسه‌نگه‌وه‌.


كوردستان تیڤى وه‌ك ره‌چه‌ شكێنێك له‌ بڕیارى قۆناغێكى سه‌خت و دژوارى ئابوررى و سیاسى كه‌وته‌ كۆڕى خه‌باتێكى مۆدێرینى پێشكه‌وتووخواز، وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌زموونیش له‌ سه‌ر ئه‌رزى واقعى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان كه‌وته‌ جموجۆلێكى تازه‌ى رۆژنامه‌وانى و هونه‌رى و سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى.

 

له‌ 17/1/1999 رۆژى مه‌زنى میدیاى كوردى له‌ سه‌ر خاكى كوردستان هه‌ڵات و موژده‌ى سه‌رهه‌ڵدانێكى تازه‌ى گه‌یانده‌ كاروانى رۆحى رێبه‌رانى سه‌ره‌تاى رۆژنامه‌گه‌رى و رۆژنامه‌وانانى كورد ، ئه‌و رۆژه‌ بو به‌ ده‌ستپێكێكى تازه‌ و ده‌رگا داخراوه‌كانى یه‌ك به‌ دواى یه‌كدا كرده‌وه‌ ، هه‌ست و نه‌ستى كوردستانیانى له‌ چوارچێوه‌یه‌كى نیشتیمانى و نه‌ته‌وه‌یى كۆكرده‌وه‌ .

 

ئه‌و دامه‌زراوه‌ مێژوویییه‌ بووبه‌ یه‌كه‌م قوتابخانه‌ى مۆدێرن كه‌ ده‌رگاكانى له‌سه‌ر نه‌وه‌یه‌كى نوێى دواى راپه‌ڕین خسته‌ سه‌ر پشت و گرێكوێره‌كانى بۆ كردنه‌وه‌ ،حه‌زووئاره‌زو و پێویستیه‌كان له‌ خه‌یاڵ و دوره‌ ده‌ستى بون به‌ واقعێكى به‌رجه‌سته‌كراو، وایكرد له‌ كۆتایدا دونیاى ده‌ره‌وه‌ به‌ دیدێكى جیاوازتر له‌ پێشوو بڕواننه‌ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى .


بۆیه‌ لێره‌دا به‌ پێویستى ده‌زانم ده‌ستخۆشى و له‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى ئه‌وه‌ ده‌زگایه‌ بكه‌م وه‌ سه‌رى رێزو نه‌وازش بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ش دانه‌وێنم كه‌وا گیانیان له‌ رێگه‌ى خه‌باتى میدیاى و رۆژنامه‌وانى ئه‌و ده‌زگایه‌ به‌خت كرد، ده‌ستخۆشیش له‌ خاوه‌نى یه‌كه‌م بیرۆكه‌ى دانانى كوردستان تیڤى ده‌كه‌م .