میدیاو پرسه‌كان ...  

رۆبن مه‌ردوخ ی ئه‌مریكی به‌ڕه‌گه‌ز ئوستڕاڵی به‌باوكی خاوه‌نداری ده‌زگاكان ناسراوه‌ ده‌ڵێت : هیچ ده‌زگایێكی میدیایی سه‌ربه‌خۆ نیه‌
Thumbnail

له‌گه‌ڵ هاتنه‌ پێشی هه‌ر پرسێك میدیا رۆڵی خۆی تێدا ده‌بینێت به‌خستنه‌ڕووی زانیاریه‌كان و لێكدانه‌وه‌و شرۆڤه‌كردنیان ، به‌ڵام میدیا ئه‌و رووداوانه‌ به‌ چ ئاقارێك داده‌بات و خزمه‌تی كێیان پێده‌كات.
له‌كوردستان له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ر شتێك میدیا به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ دابه‌ش ده‌بن ، دابه‌ش بونه‌كه‌ بۆ ئاڕاسته‌كردنی ستراتیژیه‌ت و به‌رنامه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌پشت ئه‌و ده‌زگایانه‌وه‌ن ، لێره‌ هیچ ده‌زگایێكی میدیایی بێلایه‌ن نیه‌ ، هه‌رهه‌موویان ئاڕاسته‌كراون بۆ به‌رنامه‌ی پارته‌كانیان یاخود كه‌سی یه‌كه‌می هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵاتداریان .


له‌پاش رووداوه‌كانی (16)ه‌ی ئۆكتۆبه‌ر و ئه‌و خیانه‌ته‌ی له‌ كه‌ركوك كرا ، بینیمان میدیاكان چۆن دابه‌ش بوون ، به‌ره‌ی نشتیمانی و به‌ره‌ی خیانه‌تكار (ئه‌وانیش له‌دیدگای خۆیان خۆیان پێ نشتیمان په‌روه‌ر)ه‌ ، هه‌ر هه‌واڵێك ، لێدوانێك ، راپۆرتێك ....هتد ، له‌كه‌ناڵی به‌رامبه‌ر بڵاو ببایه‌وه‌ ، به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به‌گژی داده‌چۆوه‌ ، لێره‌ مسداقیه‌ت و راستگۆی كه‌ناڵه‌كان له‌نێو بینه‌ر یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پرسه‌كه‌ن ، یاخود ئایدۆلۆژیای سیاسی ؟  

(رۆبن مه‌ردوخ)ی ئه‌مریكی به‌ڕه‌گه‌ز ئوستڕاڵی به‌باوكی خاوه‌نداری ده‌زگاكان ناسراوه‌ ده‌ڵێت : هیچ ده‌زگایێكی میدیایی سه‌ربه‌خۆ نیه‌ و خزمه‌تی سیاسه‌تێكی دیاری كراو ده‌كات و كه‌سێك یاخود كه‌سانێك هه‌ن له‌پشته‌وه‌ ئاڕاسته‌ی ده‌كه‌ن و له‌خزمه‌ت ئه‌جێندای خۆیان وه‌گه‌ڕیان ده‌خه‌ن ، ئه‌م ده‌ربڕینه‌ ، ئه‌و دابه‌ش بونه‌ میدیاییه‌مان بۆ روون ده‌كاته‌وه‌ له‌ كوردستان بونی هه‌یه‌ . 


میدیاكانی سلێمانی له‌بن ئه‌و هه‌ژمونه‌ فكریه‌ تونده‌ هه‌یانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان كارده‌كه‌ن‌ ، ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و په‌یامه‌ مه‌به‌ستدارانه‌ی هه‌یانه‌ له‌ شاشه‌ی تیڤیه‌كان و روپه‌ڕی رۆژنامه‌كان و سۆشیاڵ میدیا به‌ خه‌ڵكی بگه‌یێننو كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك دابنێن و سۆز و هه‌ستیان به‌لای خۆیان رابكێشن ، ئه‌مه‌ گه‌مه‌یێكی مه‌ترسیداره‌ له‌رووی ره‌وشتی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌یكه‌ن و خۆیان دێخنه‌ به‌رده‌م لێپێچینه‌وه‌ی مێژووی ، بۆنمونه‌ ناكرێت خیانه‌ت كرابێت وتۆ بێی به‌رگری له‌ خیانه‌ت كاران بكه‌یت .


له‌یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی هه‌ر پرسێك میدیا ده‌بێت ببێته‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی زانیاری بۆ وه‌رگر ، ئه‌ویش به‌ته‌نها به‌ گواستنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی روو ده‌ده‌ن وه‌ك خۆی بیگوازنه‌وه‌و نه‌چنه‌ بن كاریگه‌ری هیچ لایێك ، به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌ واقیعی كاری راگه‌یاندن له‌ كوردستان مه‌حاڵه‌ نه‌ك ئاسته‌مه‌ ، چونكه‌ هه‌ر ده‌زگایێك به‌ڕاسته‌خۆ یاخود ناڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن پارتێكی سیاسی یاخود كه‌سێكی ناو پارته‌كان سه‌رچاوه‌ی داراییانن ، به‌پێی هه‌موو پره‌نسیپه‌كان هه‌تا ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ، پارت و كه‌سایه‌تیه‌كان سه‌رچاوه‌ی داهاتیان بن ناتوانن له‌بن كاریگه‌ریان بێنه‌ ده‌ره‌وه‌و پیشه‌ییانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن . 
 

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ