سەردانی سەرۆكی حكومەت و گۆرانكارییە جەوهەرییەكان

ئەوەی لێرەدا گرنگە فەرەنسا نایەوێت هێزە هەرێمیەكانی وەك ئێران بتوانن قۆناغێكی تر لە ئایندەی ناوچەكە كاریگەرییان هەبیت
Thumbnail

فەرەنسا ئەو وولاتەی كەبەدرێژایی مێژوو هاوكارو هاوپەیمانێكی گەلی كوردستان بووە، فەرەنسا یەكەم ووڵاتی جیهان بووە لەسالانی شەستەكاندا كە ئامادەنەبووە چەك بەعێراق بفرۆشێت و پشتگیری شۆرشی گەلی كوردستانی كردووە، هەروەها لەسالی(1991)دا یەكەم دەوڵەتی زلهێزی جیهان بوو كەتوانی قەناعەت بە ووڵاتانی زلهێزی جیهان بكات كەبەرگری لەگەلی كوردستان بكەن و هیلی سیوشەش دیاری بكەن كە ئەوكات ئەوە یەكەم هەنگاوبوو بۆ بەرگریكردن لە گەلی كوردستان و دەستپیك بوو بۆ پاراستنی گەلی كورد، ئەمە بیجگە لەوەی بەبەردەوامی فەرەنسا وەك هاوكارێكی كورد بەردەام بووە، رەنگە هەولە بەردەوامەكانی سەرۆكی ئەوكاتەی فەرەنسا (فرانسۆ میتیران) كاریگەری زۆری لەسەر ئاستی بەنیودەولەتیبوونی پرسی كوردستاندا هەبوو.

كاتێك كە سەرۆكی فەرەنسا بەشێوەیەكی فەرمی بانگێشتی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕیزدار ( نێچیرڤان بارزانی) كرد بۆ سەردانی ئەو وولاتە، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕیزدار (نێچیرڤان بارزانی) سەردانی وولاتی فەرەنسای كردو بەشێوازێكی فەرمی و لەلایەن سەرۆكی فەرەنسا ئیمانوئیل ماكرون پێشوازی لێكرا.

سەردانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ فەرەنسا لەم كاتەدا گۆرانكاریەكی گەورە دروست دەكات چونكە فەرەنسا دەیەویت پێگەی خۆی لەناوچەكەدا دروست بكاتەوە و جاریكی تر وینەی نەخشەی سیاسی بۆ خۆی دروست بكاتەوە، ئەمەش خۆی لەخۆیدا كاریگەری لەسەر هەموو نەخشەی ناوچەكە دەبێت، زۆربەی چاودیرانی سیاسی جەختلەوە دەكەنەوە ئەم هەنگاوەی فەرەنسا بەشیكە لەو هەنگاوانەی كە بەبەردەوامی حكومەتی فەرەنسا پشتگیری لەگەلی كورد كردووە، ئێستاش لەم كاتەدا فەرەنسیەكان دەیانەویت ئەو هەولە دووبارە بكەنەوە كەچۆن ساڵی 1991 توانییان كاریگەرییان لەسەر ناوچەكە هەبێت.

لەلایەكی ترەوە ئەم سەردانەی سەرۆكی حكومەتی هەریم ئەوەی سەلماند كە هەوڵەكانی نەیارانی كورد بەتایبەتی حكومەتی عەبادی نەیتوانیوە هیچ جۆرە كاریگەریەكی نادروست لەسەر ناوچەكە دروست بكات، لە ئایندەیەكی نزیكدا بەسیاسەتی حەكیمانەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەتوانرێت گۆرانكاری گەورە لەسەر ئاستی ناوچەكە دروست بكات، ببێتە هۆكاریك بۆ گۆرینی ئەو قۆناغە نویی یە. چاودیرانی سیاسی پێیانوایە سەردانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بووە هۆی گۆرینی ئەو پارسەنگەی هێز كە لەدوای هیرشی ملیشیا شیعەكان دروستبوو ، وە پیشوازی ماكرۆن لەكۆشكی ئەلیزا بۆ سەرۆكی حكومەتی هەریم نیشانەی ئەوەیە كە فەرەنسا مامەلەی دەولەتی سەربەخۆ لەگەل هەریم دەكات ، سەرۆكی فەرەنسا پییوایە كە گەلی كوردستان مافی خۆیەتی كە دەولەتی هەبیت و پشتگیری گەلی كوردستان دەكات لەم هەنگاوەدا.

هەروەها خاڵێكی تر كەزۆر گرنگە باسی بكەین جەختی سەرۆك كۆماری فەرەنسابوو لەسەر ئەوەی كە ووتی نابیت هیچ جۆرە میلیشیایەكی وەك حەشدی شەعبی لەعێراقدا هەبیت ، ئەمەش وەك وەلامیكە بۆ سەرانی سیاسی لەعێراق دا كە بەرگری لەحەشدی شەعبی دەكەن ئەو راستیە دەخاتەروو كە حەشدی شەعبی بەلای خۆرئاواییەكانەوە هیچی لەداعش كەمترنیە و ریكخراویكی تیرۆریستیە، بۆیە دەبیت ئەوە بزانین كە سەردانەی سەرۆكی حكومەتی هەریمی كوردستان رێزدار (نێچیرڤان بارزانی) لاپەرەیەكی نوێی لەمەیدانی سیاسی دا دروست كرد كە گۆرانیكی جەوهەرییە لەدوای ئەو گەلە كۆمەكیەی كە بەرامبەر بەگەلی كوردستان لەناوچەكەدا كرا، واتا ئەمە وەلامیكە بۆ هیزە هەریمیەكان كە چیتر ناتوانن دژایەتی گەلی كوردستان بكەن و فەرەنساو زۆر لەوولاتانی تری جیهان بەرگری لەگەلی كورد دەكات و مامەلەی راستەوخۆ لەگەل حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات.

ئەوەی لێرەدا گرنگە فەرەنسا نایەوێت هێزە هەرێمیەكانی وەك ئێران بتوانن قۆناغێكی تر لە ئایندەی ناوچەكە كاریگەرییان هەبیت بەتایبەتی دوای ئەوەی كە هاوپەیمانەكانی ئێران وەك حزبوڵای لوبنان و حوسیەكانی یەمەن تووشی زۆر كێشەبوون و گۆشاریكی زۆرییان لەسەرە، ئەمە بێجگە لەوەی كەزۆربەی ناوەندە جیهانیەكان جەخت لەقوڵبوونەوەی ناكۆكی ناوچەكە دەكەن ، سەرجەم ئەم ئاماژانە نیشانەی ئەوەن كە قۆنایكی نوێ لەناوچەكەدا دروست دەبیت. هەروەها فەرەنسا دەیەوێت وەك زلهزیێكی جیهان و ئەندامێكی ئەنجوومەنی ئاسایش كاریگەری زۆری لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبێت ئەمەش كاریگەریەكی زۆر گەورەی لەسەر ئایندەی كوردستان دەبێت و باشترین هەنگاوە بۆ پشگیری گەلی كورد و حكومەتی هەرێمی كوردستان.

Type a message...