كاتی ڕێگریكردنه‌ له‌ هه‌رجۆره‌ موزایه‌ده‌ و گوتارێكی ئاگرین و ئاڵوگۆڕی تۆمه‌ت و ره‌فتاری تێكده‌رانه‌

ده‌مێكه‌ كه‌لێنی گه‌وره‌ له‌ نێوان سه‌رجه‌م هێزه‌ سیاسیه‌ ده‌سه‌ڵاتدار و به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنه‌كان په‌یدا بووه‌
Thumbnail

 


له‌ ئێستادا هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك ته‌حه‌دای سیاسی و عه‌سكه‌ری و دارایی و ئیداری بووه‌ته‌وه‌، خه‌ریكه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا، به‌ هاوكاری هه‌ندێك هێزی نێوخۆی و چاوپۆشیی هێزه‌ ئیقلیمی و جیهانیه‌كان، له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌ زیاده‌وه‌ سزای هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن و سنووره‌ ده‌ستووری و رێكه‌وتنه‌ سیاسیه‌كانی پێشوو بنكۆڵ ده‌كه‌ن، دیاره‌ ئامانجی ستراتیژیان‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جارێكی دیكه‌ هه‌رێمی كوردستان توانای سه‌ربه‌رزكردنه‌وه‌ی نه‌مێنێ و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی له‌‌ ئاستی هه‌رێمێكی ملكه‌چ و سنوورداری ناو عێراقدا تێنه‌په‌ڕێ. 
دۆخی ئیمڕۆی هه‌رێم به‌ شه‌وڕۆژێك نه‌هاتووه‌ته‌دی، به‌ڵكو له‌ ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ریشه‌یی هه‌ڵپه‌سێردراو و ئه‌ركی پشتگوێخراو په‌یدابوونه‌، كه‌ پێشتر كاریان به‌پێی پێویست له‌سه‌ر نه‌كراوه‌ و ئێستا كاتی هاتووه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن، عاقڵمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان زۆرباش تێده‌گه‌ن له‌ نیه‌ت و خواستی خێری ده‌وڵه‌تمه‌دار ئاخر گرنگترین هه‌م و خه‌می ده‌وڵه‌تمه‌دار بریتین له‌ رێكخستنی ناوماڵ و هێنانه‌دیی یه‌كڕیزی سیاسی و نیشتیمانی و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئابوری و ته‌بایی كۆمه‌ڵایه‌تی، هیچ كات نكۆڵی نه‌كردووه‌ له‌وه‌ی كه‌ كه‌مته‌رخه‌می و نه‌بوونی شاره‌زای له‌ سیكته‌ره‌كانی ئیداریدا هه‌بووه‌ ،به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ده‌وڵه‌تمه‌دارو ستافه‌كه‌ی به‌پێی پێویست ئه‌وله‌ویه‌تیان به‌ پڕۆسه‌ی نیشتیمانسازی و ده‌وڵه‌تسازیی و تۆكمه‌كردنی سیسته‌می حوكمڕانی داوه‌ .
ده‌مێكه‌ كه‌لێنی گه‌وره‌ له‌ نێوان سه‌رجه‌م هێزه‌ سیاسیه‌ ده‌سه‌ڵاتدار و به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنه‌كان په‌یدا بووه‌، به‌ڵام ئێستا كار له‌وه‌ تێپه‌ڕیووه‌و كه‌لێنی تریش له‌ هه‌ناوی زۆربه‌ی هێزه‌كاندا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و له‌ پرۆسه‌ی حوكمڕانی و ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكیشدا ره‌نگیان داوه‌ته‌وه‌،هه‌رچی زۆنی سه‌وزه ستره‌كچه‌ری په‌یكه‌ری بڕیاردان له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ لێكترازاوه‌ و له‌ ئاستی لوتكه‌وه‌ به‌ شێوازێكی مه‌ترسیدار په‌رته‌وازه‌ بووه كه‌ هیچ جۆره‌ مه‌ركه‌زیه‌تێك له‌ بڕیارداندا به‌دی ناكرێ.
له‌ زۆنی زه‌ردیشدا گرفته‌كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌یه‌، په‌یكه‌ری بڕیاردان به‌ زیاده‌وه‌ تۆكمه‌یه‌و زیاتر مه‌ركه‌زیانه‌یه‌ كه‌به‌ جۆرێك كه‌ نه‌ك ته‌نیا له‌ ره‌خنه‌ی ئۆپۆزیسیۆن كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت وخواست و داواكاری خه‌ڵكیش به‌ گوێره‌ی توانا ئیمكان جێبه‌جێ ده‌كرێت ،له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ چاودێری وودی سیكته‌ره‌كانی ئیداری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌رلادان و كه‌چڕه‌وییه‌ك راستیان بكه‌نه‌وه‌ ،ئه‌مه‌ دیارده‌یه‌كی دووجه‌مسه‌ری یه‌ له‌ هه‌رێمكێكی كوردیدا ،به‌ڵام چاویشی له‌وه‌یه‌ ڕۆژێك له‌ ڕۆژان ده‌رفه‌ت و زه‌مینه‌سازی بۆ بكرێت كه‌ خه‌ون و ئامانج و خواسته‌كانی سه‌ربه‌خۆی سیاسی یه‌ بهێنرێته‌ دی .
تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانی سیاسی و سه‌ربازی و ئیداری و دارایی له‌ هیچ كام له‌و دوو زۆنه‌‌‌دا به‌ ته‌واوی نه‌گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ ناو سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تداری ،هه‌ژموونی حیزبه‌ ده‌سه‌لاتداره‌كان له‌ لاوازكردن و بنكۆڵكردنی یه‌كتری و كاریگه‌ری و ڕۆلێكی هێجگار زۆری به‌سه‌ر په‌یكه‌ری بریاردانه‌وه‌ هه‌یه‌ ، كه‌واته‌ ئێستا كاتی دیراسه‌تكردنی ئه‌ركه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كانه‌ ،كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی نیوان خه‌لك و حكومه‌ت و فه‌رمانبه‌رانه‌ پاشان هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو قۆناغ به‌ قۆناغ چاكسازی سیاسی و ئیداری ئه‌نجام بدرێت و شه‌فافیه‌تی ئیداری نا به‌ڵكو سیاسیش له‌گه‌ل خۆیدا بهێنێته‌ ئاراوه‌ ، كاتی ڕێگریكردنه‌ له‌ هه‌رجۆره‌ موزایه‌ده‌ و گوتارێكی ئاگرین و ئاڵوگۆڕی تۆمه‌ت و ره‌فتاری تێكده‌رانه‌ كه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی زیاتر لێكترازان و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كاره‌ساتی دوو ئیداره‌یی ،كاتی دیراسه‌تكردنی داهاتی ناوخۆ و ڕێكخستنه‌وه‌ی موچه‌خۆرانه‌، كاتی زیندووكردنه‌وه‌ی‌ پرۆژه‌ ژێرخانیه‌كان، به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی هێزه‌ چه‌كداره‌كان‌، كۆنتڕۆلكردنی گه‌نده‌ڵیی، ریفۆرمی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و ئیداری حكومه‌تدارییه‌ ، كه‌ من دڵنیام حكومه‌تداری ده‌وڵه‌تمه‌دار وه‌ك چۆن كۆمه‌ڵگای كوردی له‌ به‌كارهێنه‌ره‌وه‌ به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌ر گواسته‌وه‌و وه‌به‌رهێنانی له‌ نه‌بوونه‌وه‌ هێنایه‌ بوون و هه‌زاران كۆمپانیای جیهانی هاتن بۆ كوردستان و به‌ ده‌یان هه‌زار هه‌لی كار بۆ گه‌نجانی ئه‌م هه‌رێمه‌ ڕه‌خسا ، ئاوه‌هاش له‌ توانایدایه‌ به‌ پرۆژه‌و به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ ئه‌و دۆخه‌ تێپه‌رێنێت .