نێچیرڤان بارزانی بەهێزترین سەرۆك وەزیرانی کورد

کاریزماو دبلۆماسیەتی بەهێزی دەوڵەت مەدار هەموو ڕیسەکەی لە خائین و خۆفرۆشان کردەوە بە خوری
Thumbnail

لە مێژووی ۲٦ ساڵ حوکمڕانی کوردی و ۱۳ ساڵ حوکمڕانی بەناو دیموکراتی عیراق دا ، هیچ سەرۆک وەزیرانێك هێندەی نێچیرڤان بارزانی بەهێز و سەرکەوتوو نەبوە و لە داهاتوویەکی نزیکیش دا نابێت ، ئەم قسانەم نەلە سۆزی شەخسی یان حزبیە ، بۆ ئەم دەوڵەت مەدارە گەنجە ، بەڵکو خویندنەوەمە بۆ قۆناغە سەختەکانی حوکمڕانی نێچیرڤان بارزانی . سەرەتای حوکمڕانی نێچیرڤان بارزانی بەقۆناغێکی سەخت و دژوار دەستی پێکرد و بەسەرکەوتووی تێی پەڕاند ، ئەویش قۆناغی حکومەتی یەکگرتوەوەی کوردستان بوو ، دوای شەڕی ناوخۆ و دوو ئیدارەیی لە نیوان پارتی و یەکێتی ، زۆر سەخت بوو بۆ کارەکتەریکی گەنج سەرۆکایەتی حکومەتیکی تازە یەکگرتوو لەنێوان دوو حزبی دژ بەیەک و ناکۆک ، بە دوو دارایی جیاواز ، باڵانس راگریت و تیمێکی وەزاری هاوسەنگ دروست بکات ، نێچیرڤان بارزانی ئەوکارەی کرد زۆر بەسەرکەوتوی بەجۆرێک تەنها وەزیرێکی یەکێتی نەبوو رەخنەی لە ئەدای هەبێت و خودی مام جەلال گوتی مادام نێچیرڤان هیندە سەرکەوتوو بوە دەبێت دووساڵی دوەم کەحصەی یەکیتی بوو بدرێتەوە بەئەو .

لە ڕووی ئابوری و پرۆژەی ستراتیجی و ئاوەدانی ەوە ئەوەی نێچیرڤان بارزانی بۆ کوردستانی کردوە هیچ سەرۆک وەزیرانێکی عیراقیش بەو بوجە زەبەلاحە وە نەیکردوە ، دەستی ئاوەدانی گەیاندە زۆربەی شار و شارۆچکە و گوندەکانی کوردستان ، لە ڕووی پرۆژەی ستراتیجی وە ، دوو مەصفای زەبەلاحی نەوتی لەکوردستان دامەزراند و دوو پرۆژەی گەورەیی کارۆ گازی و دەیان پرۆژەی دیکەی بچوکی دامەزراند ، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دامەزراند ئەمە جگە لە سەدان ریگە و بان و پرد و بەنداو دەیانکارگەی بچوکی کەرتی تایبەت ، لە رووی ئابوری بناغەی ئابوری سەربەخۆیی دانا و نەوتی کوردستانی خۆماڵی کرد و چەندین کۆمانیایی گەورەی بواری وەبەرهێنانی نەوتی هێنایە کوردستان و کوردستانی خستە سەر نەخشەی وزەی جیهانی .

تەنها نێچیرڤان بارزانی بووە بەرگەی ئەو هەموو خیانەت و هەوڵی بنکۆل کردنی حکومەت و شکاندن و ڕووخاندنی گرتوە ، لەسەروبەندی هەنگاوەکانی نێچیرڤان بارزانی بۆ دانانی بناغەی ئابوری سەربەخۆ و خۆماڵی کردنی نەوت ، بەشێک لە یەکیتی کە شەریکی حکومەتەکەشی بوون خیانەتیان لێی کردو چونە بەغداد و موچەو بوجەی کوردستانیان بڕی تەنها بە ئامانجی شکست پێ هێنانی هەنگاوەکانی نێچیرڤان بارزانی و روخاندنی حکومەتەکەی ، بەڵام بەهیزی دبلۆماسیەت و کارێزمای دەوڵەت مەدار وای کرد قەناعەت بە تورکیا بهێنێت و بۆری نەوتی سەربەخۆیی کوردستان بباتە سەر بەندەری جیهان ، بەڵام دیسانەوە لە مانگی ۱ تا ٥ ی ۲٠۱٤ کە ئەوکات نرخی بەرمیلیک نەوت لەسەروی ۱٠٠ دۆلار بوو ، گۆڕان و کۆمەڵ و هەندیک لایەنی تر ریگەیان نەدا بەهەناردەی نەوت بۆ ئەوەی دۆخی دارایی کوردستان خراپتر بیت و شکست بە نێچیرڤان بهێنن ، دوای ئەوکاتەش نرخی نەوت دابەزی بۆ ۲٥ دۆلار و داعش بەدرێژایی ۱٠٠٠ کیلۆمەتر پەلاماری کوردستانی داو زیاتر لە (۱۸٠٠٠٠٠) ئاوارەی رۆژئاوا و شارەکانی دیکەی عیراق روویان کردە هەرێم ، ئەمە وای کرد باری ئابوری هەریم زۆر قورس بیت و توشی قەرزاری بێت .

لە کاتیکدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتی حکومەتی بنکە فراوانی پێنج حزبی دەکرد ، سێ لەو حزبانە جگە لەیەکگرتوو بەرۆژ لەحکومەت بوون و بەشەو ئۆپۆزسیون بوون و خەریکی بنکۆڵ کردنی حکومەت بوون ، لەسەر پێشنیاری هەمووان دەست برا بۆ کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران کەچی ئەوان لە زۆنی سەوز کەوتنە دژایەتی حکومەت و خۆپیشاندان و بایکۆت کردنی دام و دەزگاکانی حکومەت بەئامانجی ڕووخاندنی ، کاتێك نێچیرڤان بارزانی بەنەوتی کەرکوک و کوردستان خەریکی باشکردنی دۆخی ئابوری کوردستان و دانی هەندێک لە موستەحەقاتی کۆمپانیا بیانیەکان بوو بۆ ئەوەی کوردستان بەجێ نەهێڵن ، هێرۆخان نامەیەکی ئاراستەی عەبادی کرد و داوای ڕاگرتنی نەوتی کەرکوکی کرد . نێچیرڤان بارزانی لە سەرەتای هەنگاوەکانی تا کۆتایی پشتگیر و پشتیوانی ڕیفراندۆم بوە و هاوکار و پشتیوانی مامی و سەرجەم حزبەکان بوو ، بەداخەوە دوای خیانەتی خیانەتکارانی ۱٦ ی ئۆکتۆبەر و داگیرکردنی ٥٠٪ خاکی کوردستان و لەدەست دانی زۆرینەی بیرە نەوتەکان دیسانەوە کوردستان تووشی قەیرانی دارایی و ئابڵوقەی توندی ئابوری بویەوە ، حزبە حازر خۆر و بێ تواناکان دوای تەواو بوونی چوار ساڵی کابینەکەی بۆ موزایدەکردن کشانەوە ، هەندێک لەوانە وەک گۆڕان و کۆمەڵ و بەرهەم سالح و باڵی خیانەت کاری یەکێتی دیسانەوە دەستیانکرد بە خۆفرۆشی و داوایان لە حکومەتی عیراق کرد دانوستان لە گەڵ حکومەتی هەرێم نەکات و لەگەڵ پاریزگاکان تەعامول بکات ، بۆ ئەوەی حکومەت و کیانی هەرێم بڕوخێنن .

بەڵام کاریزماو دبلۆماسیەتی بەهێزی دەوڵەت مەدار هەموو ڕیسەکەی لە خائین و خۆفرۆشان کردەوە بە خوری و ، بەجوڵە دبلۆماسیەکانی لە فەرەنسا و ئەلمانیا و بەریتانیا ، و سەردانی پاپای ڤاتیکان و گوشار خستنە سەر بانکی دەولی لە ئەنجامی ئەو دبلۆماسیەتە سەرکەوتوەی وای کرد عەبادی دانوستانی لەگەڵ بکات و ئیرانی ئاغای خۆفرۆشان لە ئاستی باڵا پێشوازی لێبکات ، ئیدی خەونی گڵاوی ڕووخاندنی حکومەت و پیک هینانی حکومەتی ئینقازی لە گۆڕنا . لە ئەنجامی خوێندنەوەی ئەو قۆناغانەی سەرەوە بۆت ڕوون دەبێتەوە ، تەنها کارەکتەری بەهێزی نێچیرڤان بارزانیە بەرگەی هەموو ئەو فشار و ئابڵوقە و خیانەت و هەوڵی ڕووخاندنەی گرتوەو ئەزمونی حوکم ڕانی هەرێمی کوردستانی لە لە ناوچوون پاراستوە . لە کۆتایدا تەنها هێندە بە خۆفرۆشانی ناوخۆ دەڵێم کەسێك نەوەی مەلامستەفای بارزانی و کوڕی ئدریس بارزانی و قوتابی و پەروەردە کراوی دەستی سەرۆك مەسعود بارزانی بێت ، بەهیچ دوژمنێك ناڕوخێت نەك کۆمەڵێک کەسی خۆ بەکەم زان و جاش و خۆفرۆش . بهمن کاك عبداللە