دەزگا سیخوڕیەکانی دەوڵەتان و جاسوسەکانیان خەریکی چین و کوردیان بەچی سەرقاڵ کردوە

ساڵی ۲٠۱۱ کەئەوکات خەڵکی کوردستان هیچ کێشەیەکی ئابوری و ئاوەدانی و موچەی نەبوو ، هاتن لەڕێگەی حزبە ئیسلامیەکان و بەسەرپەرشتی گۆڕان، بەناوی بەهاری عەرەبیەوە ....
Thumbnail

دوای ساڵی ۲٠٠٥ و دوای نوسینی دەستوری عیراق ، کەساڵانە ۱۷٪ بوجە بۆ کوردستان دانرابوو ، کەهیچ جارێك لە ۱۱٪ زیاتر نەگەیشتوەتە کوردستان و ۸۹٪ بەدەستی حکومەتی عێراق بوو ، هەریمی کوردستان گەشانەوەیەکی گەورەی ئابوری و ئاوەدانی بەخۆیەوە بینی و موچەو ژیانی خەڵك لەو پەڕی باشی دابوو ، بەجۆرێك زۆرێک لەو کوردانەی پەنابەری ئەوروپا بوون گەڕانەوە کوردستان و لێرە نیشتەجێ بوون .

لەبەرامبەردا عێراق بە ۸۹٪ بوجەوە نەیتوانی نەک ئابوری خۆی بخاتە سەرپی بەڵكو هیچ شارێکی عێراق کەمترین ئاوەدانی بەخۆیەوە نەبینی و باری ئاسایش و ئارامی خەڵکیش لەوپەڕی خراپی دابوو ، ئەمە وایکردبوو زۆر بەئاشکرا جیاوازیەکی گەورە لەرووی ئاوەدانی و ئارامی و ئاسایشەوە لەنێوان عێراق و کوردستان دەبینراو بیانیەکان بەئاشکرا دەیان ووت کوردستان عیراقێکی ترە

 ئەوگەشەکردنە ئابوری و ئاوەدانی و ئاسایشەی کە کوردی باشور تێیدا دەژیا ، بەجۆریک بوو کوردی پارچەکانی تریش چاویان تی بڕی بوو ، بۆیە ئەمە بوە هۆی مەترسێکی گەورە لای ( عێراق و ئێران و تورکیا ) و ئیدی لەڕێگەی دەزگا جاسوسیەکانیان و هاوکارانیان لەنیو حزبەکانی کوردستان کەوتنە پیلان گێڕان دژی .

سەرەتا لە ساڵی ۲٠۱۱ کەئەوکات خەڵکی کوردستان هیچ کێشەیەکی ئابوری و ئاوەدانی و موچەی نەبوو ، هاتن لەڕێگەی حزبە ئیسلامیەکان و بەسەرپەرشتی گۆڕان ، بەناوی بەهاری عەرەبیەوە دەستیان کرد بەخۆپیشاندان و داوای رووخانی حکومەتی هەریم یان دەکرد ، ئەوەبوو دوای دوومانگ لەکاری تێکدەرانە بەڵام بەهیچ ئەنجامێك نەگەیشتن .

ساڵی ۲٠٠۱٤ بەپێشنیاری هەندێك لە جاسوسەکانی ئەو دەزگا سیخوڕیانە مالکی بوجەی کوردستانی بڕی بۆئەوەی ئاوەدانی پێشکەوتنی کوردستان ڕابگرێت ، دواتر موچەی فەرمانبەرانی کوردستانیش بەپێشنیاری ئەو جاسوسانە بڕا ، بۆئەوەی شکست بەحکومەتی هەرێمی کوردستان بهێنن ، هەر ئەو جاسوسانە کەوتنە هاندانی فەرمانبەران بۆ بایکۆتکردن داموو دەزگاکان و گیرفانی خاڵی فەرمانبەرانیان قۆستەوە بۆ پیلانێکی ژەهراوی دژی حکومەتی هەرێم .

ساڵی ۲٠۱٤ دوای بڕینی موچەو بودجەی کوردستان حکومەتی هەرێم ویستی نەوت هەناردە بکات ، بەڵام ئەو حزبانەی کەپیلانی شکستی حکومەتیان هەبوو ، ڕیگریان کرد تا مانگی ٥ تا ئەو کاتەی کوردستان توشی شاڵاوی ئاوارە و هێرشی داعش و دابەزینی نرخی نەوت بۆ ۲٥دۆلار ، بەمەش حکومەتیان تووشی قەرزێکی زۆری دەرەکی و کۆمپانیاکان کردەوە . ساڵی ۲٠۱٥ و لەگەرمەی شەڕی داعش دا بۆ شکست پێهینانی کورد لەبەرەکانی جەنگ چوار حزبەکە دەستیانکرد بەهێنانی پرۆژەیاسای سەرۆکایەتی هەرێم بۆ پەڕلەمان بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ئێران ، کاتێک شکستیان هێنا لە زۆنی سەوز نیلی دەستیان کردەوە خۆپێشاندان و هێرش کردنەسەر بارەگاکانی پارتی بۆ ئەوەی پارتیش هەمان کاردانەوەی هەبێت و کوردستان دابەش بکەن هەر ئەوکاتەش هەڕەشەی تەقەکردن لە قونسولخانەی ووڵاتان و ئەندازیارەکانی کۆمپانیایی نەوتیان دەکرد بۆ تیکدانی دۆخی هەرێم ، لەم کارەش شکستیان هێنا .

لەساڵی ۲٠۱۷ زۆرینەی ئەوانە بوونە دۆستی عیراق و دوژمنە سەرسەختەکانی کورد و دژایەتی ڕیفراندۆم و پرۆسەی سەربەخۆییان ڕاگەیاند ، کاتێك ڕیفراندۆم سەرکەوتوو بوو دوای سەرکەوتنە مەزنەکانی پێشمەرگە لەشکاندنی شکۆی داعش ، ئەوجا ئەو دەزگا سیخوڕیانە لەڕیگەی هەندێك لەجاسوس و بەکرێگیراوەکانیان لەکوردستان پیلانیکی ترسناکیان لە دژی پرۆسەی سەربەخۆی و بۆ شکاندنی شکۆی پێشمەرگە دانا ، ئەوە بوو لە ۱٦ ی ئۆکتۆبەر خیانەتی گەورەیان کرد و پرۆسەی سەربەخۆییان ڕاگرت و شکۆی پێشمەرگەیان شکاند .

دواتر هەموو جاسوسەکان بەڕاگەیاندنەکانیانەوە کەوتنە هاوکاری سوپای داگیرکەری عیراق بۆ داگیر کردنی هەولیر و سنوری فیشخاپور و کۆتایی هێنان بەحکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەڵام پارتی بەتەنیا شکستی بەو پیلان و هیرشە داگیرکاریە هێناو ئەزموونی حوکمڕانی کوردیان پاراست . دواتر جاسوسەکانی ناوخۆ و هاوکارانی دەزگا سیخوڕیەکانی ئیران و عیراق و تورکیا ، داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەریم و پێک هێنانی حکومەتی ئینقاز یان دەکرد بۆ زەلیل کردنی تەواوەتی هەرێم بەرامبەر بەغداد ، لەمەشیان شکستیان هێنا ، بۆیە دەستە دەستە کەوتنە ڕێ بۆ بغداد و داوایان کرد دانوستان لەگەڵ هەرێم نەکات و موچە نەداتە هەرێم و مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکان بکات ، بۆ ئەوەی کیانی هەرێمی کوردستان نەهێڵن .

دوای سەرکەوتنی سەرۆکی حکومەت لە تیکشکاندنی ئابڵوقە دبلۆماسیەکانی سەر هەرێمی کوردستان و دواتر ناچارکردنی بەغداد بەدانوستان لەگەل قەوارە و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیستا دیسانەوە کەوتنە هاندانی خۆپیشاندان و گواستنەوەی بۆ پایتەخت .

لە هەموو ئەو کارانەی سەرەوە دەزگا سیخوڕیەکان و جاسوسەکانی ناوخۆ کە لە ساڵی ۲٠۱۱ ەوە دەستیان داوەتی بۆ راگرتنی پیشکەوتنی کوردستان و تێکدانی ئەم ئەزموونە چەن ئامانجێکیان پێکاو ئیستا دەیانەوی ئامانجی کۆتایی بپێکن ، لەوانە بەوکارانەیان

۱ـ متمانەی نێوان حکومەتی کوردستان و خەڵکی کوردستانیان کەم کردەوە تاڕادەیەکی زۆر .

۲ـ پێشکەوتنی ئاوەدانی و پرۆژە ستراتیجیەکانی کوردستانیان ڕاگرت .

۳ـ سلکی پەروەردەیان لەهەرێم تووشی شەلەل کردو بەرەوفەشەلی یەکجاری دەبەن .

٤ـ دۆخی دارایی خەڵک و فەرمانبەرانیان لەوپەڕی باشیەوە گەیاندە ئەوپەڕی خراپ .

٥ـ شکۆ و هەیبەتی پێشمەرگەیان لەزۆر ناوچەی کوردستان شکاند .

ئێستا دوا ئامانجیان دەست پێکردوە کەلەهەمووی خەتەرناکترە ، ئەویش سوککردنی دام و دەزگا ئەمنیەکانی کوردستانە بۆ ئەوەی ئەو ئەمن و ئاسایشەی کوردستانیش نەهێلن ، وا لە سۆشیال میدیا و تەلەفزیونەکانیان بەخراپترین شێوە باسی دەزگاکانی ئاسایش و پۆلیس دەکەن بۆ ئەوەی کوردستان بەتەواوی ویران بکەن .

باشترین کارێك ئیستا حکومەت بیکات بۆ ڕێگری کردن لەم پیلانە گڵاو و خەتەرناکەیان ، چاککردنی موچەی فەرمانبەرانە بۆئەوەی لەلایەن سیخوڕ و جاسوسەکانەوە بۆ مەرامی گڵاویان بەکار نەهێنرێن .

من لەکۆتاییدا شتیک بەبیر فەرمانبەرانی ئازیز دەهێنمەوە و وەک بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگریش بۆ نووسینەکەم ،،، بیرتانە لە ۲٠۱۱ ئێمە تەنها کێشەی کارەبامان هەبوو لەکوردستان کردمانیان بەگژ حکومەتەکەی خۆمانا ، دواتر کێشەی موچە هاتە پێش هەموومان ئیستا کارەبا و ئاوەدانیمان بیر نەما ، ئیستاش دەیانەویت بەتێکدانی ئەمن و ئاسایش وامان لێ بکەن سەد خۆزگە بەروبعە موچە بخوازین ، تکایە ئاگاداربن .