پێناسه‌ی دروستكردنی نان له ئاردی گه‌نم و جۆ و تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ ره‌گی رووه‌ك و ئاولێدان و برژاندنی بۆ ١٤ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌رچه‌ند تا ئێستا وازاندرابوو كۆنترین نان نۆ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له گردی چاتاڵ له توركیا دروستكراوه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و پاشماوانه‌ی كه له ئه‌نجامی كنه و پشكنین له بیابانی ره‌ش له ئوردن ده‌ركه‌وتوون پێناسه‌ی دروستكردنی نان بۆ پێنج هه‌زار ساڵ به‌ر له‌وكاتیش ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شوێنه‌وارناسان دوو بینایان دۆزیوه‌ته‌وه كه له هه‌ر یه‌كێكیاندا فڕنی به‌ردینی له شێوه‌ی ژووری گه‌وره‌دا هه‌یه و له‌هه‌ر بینایه‌كدا چاویان به كه‌رته نانی بر‌ژاو كه‌وتووه.
به وردبین له‌و كه‌رته نانه‌یان كۆڵیوونه‌ته‌وه كه درێژیه‌كه‌یان ٥،٧ میلیمه‌تر و پانیان ٤،٤ میلیمه‌تر و ئه‌ستوورییان ٢،٥ میلیمه‌تر ده‌بێت و بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئارده‌كه‌ی كوتراوه و له هێڵه‌ك دراوه و دواتر كراوه‌ته هه‌ویر و شێلدراوه.
هه‌روه‌ها بۆیشیان ده‌ركه‌وتووه كۆنترین نان شێوه‌ی له كولێره بووه و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش له تاقیگه ده‌ركه‌وتووه تامی ئه‌و جۆره نانه وه‌ك تامی نانی دانه‌وێڵه‌ی ته‌واوه.
پڕۆفیسۆر له University College London دۆریان فولـله‌ر رایگه‌یاند "ده‌توانین بڵێین ئه‌وه كۆنترین خواردنه كه له‌ڕێگه‌ی تێكه‌ڵكردنی به‌رهه‌می جیاوازه‌وه به‌رده‌ستمان كه‌وتبێت. كولێره و قاورمه‌ی ئاسك هه‌یه. ئه‌وان ئه‌و كات ئه‌وه‌یان له خواردنه‌كانیان به‌كارهێناون.
سه‌رچاوه / بی بی سی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.