Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 21:33

بەریتانیا داوا له‌ ھاووڵاتیانی ده‌کات گه‌شت بۆ تورکیا نه‌که‌ن

پێشتر ئەمریکاش ھۆشداریی دابوو
کوردستان TV
#13
100%


بەریتانیا ھۆشداریی دەداتە ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی لەگەشتکردن بۆ تورکیا و داواشیان لێدەکات خۆیان لەناوچەکانی باشوری خۆرھەڵاتی ئەو وڵاتە بەدوور بگرن.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی ئاگادارکردۆتەوە لەمەترسی گەشتکردن بۆ تورکیا پێشی راگەیاندوون نزیک ناوچە سنورییەکانی تورکیا لەگەڵ سوریا نەبنەوە و داوشی لێکردوون خۆیان لەناوچەکانی شرناخ و ماردین و ئورفە بەردوور بگرن.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دواشی لە ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە لەکاتی گەشتکردن بۆ تورکیا ھاوکاری ھێزەکانی پۆلسی ئەو وڵاتە بکەن، بۆ دووەم جارە بەریتانیا ھۆشداریی دەداتە ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی لەگەشتکردن بۆ تورکیا، پێشتر ئەمریکاش ھۆشداریی دابووە لەگەشتکردنی ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی بۆ تورکیا.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.