Erbil 15°C دووشەممە 03 حوزەیران 02:34

چه‌کدارانی حەشدی شەعبی رێگا ناده‌ن سووتەمەنی پێویست بگاتە ناحیەی گوڵاڵە

بەشێکی مولیدەکانیش لەکارکردن وەستاون، نرخی سووتەمەنیش بەرێژەی له‌سه‌دا 10 به‌رزبۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ماوەی بیست رۆژە چه‌كدارانی حەشدی شەعبی لەرێگای دەستبەسەر داگرتنی بازگەکانەوە رێگا ناده‌ن سووتەمەنی پێویست بگاتە ناحیەی گوڵاڵە.

ئه‌مڕۆ له‌راگه‌یاندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی ناحیەی گوڵاڵە رایده‌گەیه‌نێت لەسەر قەیرانی سووتەمەنی داوامان لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە کردووە، كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكات به‌ڵام تائێستا نازانین چ گرووپێک لەناو حەشدی شەعبی رێگری لە گەیشتنی سووتەمەنی بۆ ناحیەکەمان دەکات.  

ئاماژە بەوەش کراوە بەھۆی کەمبوونەوەی گازوایل کاری مۆلیدە ئەھلییەکانی ناحیەی گوڵاڵە ئەستەم بووە و بەشێکی مولیدەکانیش لەکارکردن وەستاون، نرخی سووتەمەنیش بەرێژەی له‌سه‌دا 10 بەرزبوونەوەی به‌خۆییه‌وه‌ بینیوه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.