Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 13:01

ئەمەریکا پێدانی ڤیزای بە هاووڵاتییانی تورکیا هەڵپەسارد

پێدانی هەموو جۆرە ڤیزایەكی بە هاووڵاتییانی توركیا هەڵپەساردووە
کوردستان TV
100%

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕیاری دا بە راگرتنی پێدانی ڤیزا بەهاوڵاتیانی تورکیا لەهەموو باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی ئەو وڵاتە.

كەمێك لەمەوبەر باڵوێزی ئەمەریكا لە ئەنقەرە ئاشكرای كرد كە وڵاتەكەی پێدانی هەموو جۆرە ڤیزایەكی بە هاووڵاتییانی توركیا هەڵپەساردووە.

ئەمشەو باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا دەڵێت "رووداوەکانی ئەم دواییە پاڵیان بە حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە نا بۆ دووبارە هەڵسەنگاندنی پابەندبوونی حکومەتی تورکیا بۆ ئاسایشی کارئاسانییەکان و فەرمانبەرانی نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکان.

هەروەها لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لەپێناو کەمکردنەوەی ژمارەی سەردانکەران بۆ باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانمان لەکاتی بەڕێوەچوونی ئەم پرۆسەیەدا، دەستبەجێ هەموو جۆرە ڤیزای ناکۆچبەرمان راگرت لەهەموو ئۆفیسە دیبلۆماتییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تورکیا.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.