Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 01:50

نووسەری ژاپۆنی "کازۆ ئیشیگورۆ" وەکو براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیی 2017 دەستنیشان کرا

ڕۆمانێكى ناوبراو به‌ناوى "هەرگێز بەجێم مەهێڵە" كراوه‌ته‌ كوردى
کوردستان TV
100%

گوتەبێژی ئەکادیمیای سوید ئاشکرای کرد، بەکۆی دەنگ "کازۆ ئیشیگورۆ" نووسەری بەریتانی بە ڕەچەڵەک ژاپۆنی وەک براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیی 2017 دەستنیشان کراوە.

بە بڕوای لێژنەی باڵای ئەکادیمیای سوید کە 18 کەس دەنگیان بە کازوئۆ ئیشیگورۆ داوە، چیرۆک و ڕۆمانەکانی ئەم نووسەرە بە ڕەچەڵەک ژاپۆنییە، هەڵگری ناوەرۆکێکی هەستۆکییە و توانیویە پەردە لەسەر ڕاز و ڕەمزێک لا بدات کە هەست و سۆزی وەهماویی پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ جیهانی دەرەوە لەسەری بنیات نراوە.


کازوئۆ ئیشیگورۆ کە تەمەن 62 ساڵە لە کاردانەوە بە بەخشینی ئەم خەڵاتە ڕایگەیاندووە "بە شانازییەکی هەژێنەر" بۆ خۆی لەقەڵەمی دەدات.

ئیشیگۆرۆ نووسەری ڕۆمانگەلێکی وەک "پاشماوەی ڕۆژ، کاتێک هەتیو بووین و هەرگیز بەجێم مەهێڵە"یە.

ڕۆمانی "هەرگێز بەجێم مەهێڵە" لەلایەن سولێمان دڵسۆز نووسەر و وەرگێڕی کوردی ڕۆژهەڵاتەوە بۆ سەر زمانی کوردی وەرگیڕدراوە.

ڕۆمانی "هیچکات بەجێم مەهێڵە" کراوەتە فیلم و لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم وەک فێستیڤالی فیلمی لەندەن پیشان دراوە.

لە زانکۆی "کێنت" ئەدەبی ئینگلیزی و فەلسەفەی خوێندووە، بڕوانامەی ماستەری لە بواری ئەدەب و نووسەری لە زانکۆی "ئیست ئینگلیا" وەرگرتووە.


كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.