Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 11:22

پاریس سانجێرمان ئامادەیە دەستبەرداری کاڤانی ببێت

پاریس سانجێرمان دەستبەرداری کاڤانی ده‌بێت
کوردستان TV
100%

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ئامادەیە لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا قوربانی بە ئیدینسۆن کاڤانی، هێرشبەری یانەکەی بدات و دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت.

رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی رایگەیاندووە، پاریس سانجێرمان بەهۆی گواستنەوەی نەیمار داسیلڤا بە 222 ملیۆن یۆرۆ و گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ بەشێوەی خواستن و تەواوکردنی کارەکانی گرێبەستەکەی بە 180 ملیۆن یۆرۆ رووبەڕووی کێشە بووەتەوە و پێشێلکردنی یاسای یاریی خاوێنیشی دراوەتە پاڵ.

رۆژنامەکە ئەوەشی راگەیاندووە، ئانتیرۆ هێنریکی، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە پێشوازی لە دەستبەرداربوون لە کاڤانی دەکات بەرامبەر پارەیەکی گەورە و دوای ئەوەش هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەلێکسیس سانچێز دەدەن.

ئەی ئێس رایگەیاندووە، کێشەی پاریس سانجێرمان ئەوەیە کە ئارسیناڵ رایگەیاندووە دەستبەرداری سانچێز نابێت، هەرچەند ئەو یاریزانە دەیەوێت یانەکە بەجێبهێڵێت و هاوینی رابردووش نزیکبوو پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی بکات.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.