Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 22:46

سبه‌ی گەشتە ئاسمانییەکان به‌رده‌وام ده‌بن

دەنگۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی ھەولێر راست نییە
کوردستان TV
100%

لەكاتی بەڕێوەچوونی دەنگدان بۆ ریفراندۆم گەشتە ئاسمانییەكان به‌رده‌وام ده‌بن

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی ھەولێر دەنگۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، سبەی لەكاتی بەڕێوەچوونی دەنگدان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی گەشتە ئاسمانییەكان بەردەوام دەبن.

تەلار فایەق، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر رایگەیاند:  دەنگۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی ھەولێر راست نییە كە ھەندێك میدیای عێراقی بڵاویان كردووەتەوە.

گوتیشی: دوای بڵاوبوونەوەی ئەم دەنگۆیە ناڕاستە، وەزیری گواستنەوەی عێراق و بەڕێوەبەری گەشتەكانی عێراق پەیوەندیان پێوەكردین و پەرۆش بوون بۆ بڵاوكردنەوەی ھەواڵی لەم جۆرە.

ئاشكرایشی كرد: سبەی كە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەڕێوەدەچێت گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی ھەولێر بەردەوام دەبێت.

ده‌زگای سه‌ته‌لاتی كوردستان / سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.