Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 12:07

مانچستەر یونایتد پارەیەکی زۆر بۆ کڕینی پاولۆ دیبالای ئەرژەنتینی ئامادەکردووە

مانچستەر یونایتد هه‌ولى کڕینی پاولۆ دیبالا ده‌دات
کوردستان TV
100%

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بڕە پارەیەکی زەبەلاحی بۆ کڕینی پاولۆ دیبالای ئەرژەنتینی ئامادەکردووە، و دەیەوێت کیبڕکێی بەرشلۆنە بۆ بەدەستھێنانی ئەو یاریزانە بکات.

یانەی بەرشلۆنەی کەتەلۆنی بۆ ھاوینی داھاتوو لە ھەوڵی جدیدایە بۆندێکی کەمەرشکێن ئاڕاستەی ئیدارەی یانەی یۆڤانتۆس بکات و بە ھەر نرخێک بێت پاولۆ دیبالا بباتە ریزەکانی بلاوگراناوە.

رۆژنامەی میرەری بەریتانیا ئەوەی ئاشکراکردووە کە خۆزیە مۆرینیۆ سەرسامە بە تواناکانی دیبالای ئەستێرەی یانەی خانمە پیرەکەو پێداگریی کردووە کە دەبێت یانەکەی گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بکەن.

شەیتانە سوورەکان بڕی ١٥٥ ملیۆن پاوەندی ئیستەرلینیان بۆ کڕینی دیبالا تەرخانکردووەو گەر ئەو گرێبەستە ئیمزابکرێت ئەستێرە ئەرژەنتینییەکە دەبێتە گرانترین یاریزان لە مێژووی ئەو یانە ئینگلیزییەدا.

بۆ شوێنگرتنەوەی نێیمار دا سیلڤا یانەی بەرشلۆنە لە ھەوڵی بەدەستھێنانی پاولۆ دیبالادایەو نرخی گرێبەستەکەشی لەلایەن یانەی ئیتاڵییەکەوە لە ئاستێکی بەرزدایە.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.