Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 11:51

ریاڵ مەدرید گرێبەستی یاریزانێکی دیکەی نوێکردەوە

ریاڵ مەدرید گرێبەستی یاریزانێکی دیکەی نوێکردەوە
کوردستان TV
100%

یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر سیاسەتی نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکانی بەردەوامە و ئەمرۆش گرێبەستی یاریزانێکی دیکەی نوێکردەوە.

یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر پێگەی خۆی بڵاویکردووەتەوە لەگەڵ مارکۆس یۆرێنتی یاریزانی یانەکەیان لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان رێککەوتون.

پاڵەوانی ئیسپانیا و ئەوروپا لە بەیانێکدا ئاشکرایکردووە گرێبەستی مارکۆس یۆرینتی تا حوزەیرانی 2021 نوێکردووەتەوە.

بڕیاریشە سبەی یەکشەممە لەیاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ و بەشێوەیەکی فەرمی و بەئامادەبوونی دەزگاکانی راگەیاندن نوێکردنەوەی گرێبەستەکە رابگەیەنرێت.

ریاڵ مەدرید لە چەند رۆژی رابردوودا گرێبەستی هەریەکە لە مارسیلۆ و ئیسکۆ و کارڤاخال و بنزیمای نوێکردەوە.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.