Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 13:27

مانیو گرێبەستێکى نوێ پێشکەش بە فیلاینى دەکات

مانیو گرێبەستێكى نوێ پێشكەش دەكات
مروان فيلايني
کوردستان TV
100%


رۆژنامەى سەنداى میرۆرى بریتانى بڵاوى كردەوە كە یانەى مانچستەریونایتدى ئنگلیزى بۆندێكى پێشكەش بە مەروان فیلاینى كردوە بۆ ئەوەى گرێبەستەكەى نوێبكاتەوە كە گرێبەستەكەى ئێستاى لە مانگى حوزەیرانى داهاتوو كۆتایى دێت.

رۆژنامەكە لێدوانێكى مۆرینیۆى بڵاو كردۆتەوە كە جۆزیە لە ئاست و تواناكانى فیلاینى رازیە و دەیەوێت بۆ وەرزێكى تر لە یانەكە بمێنێتەوە. یاساى شەیتانە سورەكان وایە هەر یاریزانێكى تەمەنى لە 30 ساڵ تێپەرێت گرێبەستەكەى بۆ وەرزێكى تر نوێدەكاتەوە، فیلاینیش لە مانگى 11ى ئەم سال تەمەنى دەبێت بە 30 ساڵ.

سەنداى میرۆر ئەوەشى ئاشكرا كردوە كە مۆرینیۆ رێگر بووە لەوەى یانەى گەلەتەسەراى توركى لەگەڵ ناوەراستكارە بەلجیكیەكەدا گرێبەست واژۆ بكەن، ئەمەش لە كاتێكدایە فیلاینى و گەلەتەسەراى لەسەر مەرجە تایبەتیەكانى نێوانیان رێككەوتبوون، بەڵام مۆرینیۆ داواى لێكردوە بمێنێتەوە گرێبەستەكەى نوێبكاتەوە.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.