Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 07:16

بەریتانیا ئاستی ئامادەباشیی هێزەکانی بەرز دەکاتەوە

تێرێزا مەی: تیرۆر لە بەریتانیا گەیشتووەتە ئاستێکی خراپ
کوردستان TV
100%

حکوومەتی بەریتانیا ئاستی ئامادەباشیی هێزەکانی بەرز دەکاتەوە و هێزی زیاتر لە شارەکانیدا بڵاو دەکاتەوە.

تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاندووە، کە تیرۆر لە بەریتانیا گەیشتووەتە ئاستێکی خراپ و گومانی هێرشی تیرۆریستیی دیکە هەیە.

ئەو لێدوانەی تێرێزا مەی و بڕیاری حکوومەتی ئەو وڵاتە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشیی هێزەکانیان دوای هێرشە تیرۆریستییەکەی میترۆی لەندەن دێت، کە ژمارەیەک قوربانی لێ کەوتەوە.

هێرشەکە سەرلەبەیانیی رۆژی هەینی 15/9/2017 کرایە سەر میترۆی لەندەن لە ناوچەی پێرسونز گرین و بووە هۆی برینداربوونی 29 هاووڵاتی.

دوای هێرشەکە، رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.