Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 05:45

بۆ یەکەم جار ژنێک دەبێتە سەرۆکی سەنگافوورە

ژنێک دەبێتە سەرۆکی سەنگافوورە
کوردستان TV
100%


بۆ یەکەمجار لە میژووی دروستبوونیەوە، ژنێک دەبێتە سەرۆکی سەنگافوورە، کە یەکێکە لە وڵاتانی هەرە پێشکەوتووه‌كانی جیهان.

دەستەی هەڵبژاردنەکانی سەنگافوورە رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی دوو لە سێ کاندیدی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە شیاوبوونیان رەت کراوەتەوە، خاتوو حەلیمە یەعقوب راستەوخۆ وەک سەرۆکی سەنگافوورە دیاری کرا.

حەلیمە یەعقوب ژنێکی موسڵمانی سەنگافوورییە، سەر بە نەتەوەی مەلاوییە و یەکەم سەرۆک کۆماری ژنە لەو وڵاتە و پێشتریش سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بوو.

شایه‌نى باسه‌ سەنگافوورە وڵاتێکی بچووکی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیایە، بە یەکێک لە وڵاتە هەرە پێشکەوتووەکانی جیهان دادەنرێت، هاوکات بە چوارەم سەنتەری ئابووریی بەهێزی جیهان دادەنرێت.

رووبەری سەنگافوورە 710 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، داهاتی ساڵانەی تاک تێیدا 90 هەزار دۆلارە، کە دوو هێندەی داهاتی تاکە كه‌سه‌ لە فەرەنسا و سێ هێندەی داهاتی تاکە كه‌سییه‌ لە ئیتاڵیا.

كوردستان تیڤی/رفعت مزروى

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.