Erbil 15°C دووشەممە 03 حوزەیران 00:21

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە 5/20 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پرسەنامەیەکدا ، سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکە کە لە ڕووداوی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیان گیانیان لە دەستدا .

ئەمەش دەقی پەیامی سەرەخۆشییەکەیە:

پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی ڕێبەرایەتی و حکومەت و خەڵکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین بۆ کۆچی دوایی سەرۆک کۆمار ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوە بەڕێز حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و هاوڕێکانیان .
لە خوای مەزن داواکارین گیانی خوالێخۆشبووان بخاتە بەر بەزەیی خۆی و سەبر و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و خەڵکی ئێران بە گشتی ببەخشێت. لەم کاتە سەختەدا، هاوخەمی و هاوپشتی خۆمان لەگەڵ خەڵکی کۆماری ئیسلامی ئێران دووپات دەکەینەوە.


مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2024/5/20

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.