Erbil 15°C شەممە 01 حوزەیران 13:32

سەرۆكی مەكسیك داوا لە گەنج و لاوان دەكات ئەم كتێبانە بخوێننەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكی مەكسیك داوای لە گەنج و لاوانی وڵاتەكەی و تەواوی جیهان كرد بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە ژیان و توانای رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و بەربەستەكان، چەند كتێبێكی تایبەت بخوێننەوە.

مانوێل لۆپێز ئۆپڕادۆر سەرۆكی مەكسیك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە: پێویستە گەنج و لاوانی ئەم سەردەمە بۆ چەند ساتێكیش بێت خۆیان بەدوور بگرن لە تیكتۆك و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی، بەڵكو لەبەرامبەردا هەوڵ بدەن كتێب بخوێننەوە بەتایبەت كتێبە چاپكراوە نوێیەكان.

بڵاویشی كردەوە: بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە ژیان و توانای رووبەڕووبوونەوەی بەربەست و ئاستەنگەكان، پێویستە گەنج و لاوانمان چەند كتێبێكی دانسقەی نووسەرە رووسەكان بخوێننەوە، وەك (تاوان و سزا)ی دۆستۆیفسكی، (جەنگ و ئاشتی)ی تۆلستۆی، (تارس بۆلبا)ی نیكۆلای گوگول، (شۆڕش و دەوڵەت)ی فلادیمیر لینین و چەند كتێبێكی تریش.

 

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.