Erbil 15°C شەممە 01 حوزەیران 11:18

فەرمانگە پەیوەنديدارەكان بۆ ئامادەكردنی دەرخستەیەك بۆ چارەسەركردنی گرفتی لافاو و كۆبوونەوەی ئاوی زیادە ڕاسپێردران

کوردستان TV
100%

ڕۆژى پێنجشه‌ممە 16ــی ئايارى 2024، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، لە دیوانى پارێزگە، کۆبوونەوەیەک له‌باره‌ى چارەسەرکردنى ئەو شوێن و جێگه‌یانەى كە لە سەنتەرى شارى هەولێر و دەوروبەری لە کاتى بارینى باراندا، گرفتى پەنگخواردنەوەى ئاویان بۆ دروست دەبێت، ئەنجام درا.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە هەریەک لە بەڕێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆ و جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان و سەرۆکى شارەوانيی هەولێر و بەڕێوەبەرانى ئاوەڕۆ و ئاودێریى هەولێر ئامادەى بوون، سوپاسى پاڵپشتی و پشتیوانيی ڕاستەوخۆى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرا، بۆ سەرجەم ئەو پلان و بەرنامە و پرۆژە و ڕێگه‌چارە پێویستانەى کە لە ماوەى ڕابردوودا لە سنووری پارێزگاى هەولێر، بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی ڕوودانى لافاو و هۆکارەکانى گیرایە بەر و بەهۆیانەوە لەگەڵ ئەوەی ئەمساڵ ڕێژەیەکى زۆرى بارانبارین لە سنوورى پارێزگه‌ى هەولێر بارى، بەڵام تا ئاستێکی زۆر باش مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو لە شاری هەولێر کەم بووه‌وە.

پاشان، تیشک خرایە سەر ئەو شوێن و جێگه‌یانەى کە لە سەنتەرى شارى هەولێر و دەوروبەری لە کاتى بارینى بارانى زۆردا، گرفتى پەنگخواردنەوەى ئاویان هەیە و بەهۆیەوە بەشێک لە هاووڵاتییان زیانیان پێ دەکەوێت و لە چەند شەقامێکى گشتیش، ئاستەنگى هاتوچۆی لێ دەکەوێتەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران بەزووترین کات بە دواداچوون و دیراسەیەکى وردى ئەو شوێنانە بکەن و دەرخستەى پێویستییان بۆ ئامادە بکرێت، بۆ چارەسەرکردن و دووبارەنەبوونەوەی ئەو گرفتە.

لە کۆتاییشدا، دواى ئەوەى بەدواداچوونى بۆ سەرجەم ئەو هەنگاو و کارانە کران، کە لە ماوەى ڕابردوودا لەلایەن فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانەوە، بۆ کەمکرنەوەى مەترسییەکانى ڕوودانى لافاو و زیانەکانى و چارەسەرکردنى هۆکارەکانى ئەنجام دراوە، دەستخۆشى لە سەرجەم لایەنەکان کرا و جەخت لە هەماهەنگی زیاترى نێوانیان کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.