Erbil 15°C پێنجشەممە 13 حوزەیران 15:12

چین و ڕووسیا بەیاننامەیەکی ھاوبەشیان بۆ پتەوترکردنی ھاوبەشی ستراتیژی نێوانیان واژوو کرد

کوردستان TV
100%

دەستەی پەخشی گشتی چین "CGTN"، بڵاوی کردەوە کە سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین کە ئێستا بە سەردانێکی فەرمی لە پەکینە لەگەڵ سەرۆکی چین، شی جین پینگ کۆبووەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەی شی جین پینگ و ڤلادیمیر پوتین، بەیاننامەیەکی ھاوبەش لەنێوان چین و ڕووسیا بۆ پتەوترکردنی ھاوبەشی ستراتیژی نێوانیان واژوو کراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە چین.

دەستەی پەخشی گشتی چین ئاماژەی بەوەشداوە کە شی جین پینگ لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، ستایشی پەیوەندییەکانی چینی لەگەڵ ڕووسیا کردووە و ڕایگەیاندووە پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات بە بەردەوامی بەرەو پێشەوە دەچن، ئەوەش لە سایەی پتەوترکردنی ھەماھەنگی ستراتیژی ھەمەلایەنە و بەردەوامی ھاریکاری لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی، وەبەرھێنان و وزە.

هەروەها سەرۆکی چین ئاماژەی بەوەشداوە کە پێویستە یادی 75 ساڵەی دامەزراندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ھەردوو وڵات، بکرێتە خاڵێکی نوێ بۆ گەشەپێدانی بەردەوام بە ھاریکاری ستراتیژیی ھەردوو وڵات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.