ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی5ی2024، جۆفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سەرچاوەکانی وزە سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه لەدوای سەردانەکەی بۆ بەغدا، جۆفری پایت، سەردانی هەولێر دەکات، لە پایته‌خت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان باس لە گرنگی پشتیوانیی هەرێمی کوردستان لە کەرتی وزەی عێراق و هەروەها پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەن.
رۆژی چوارشه‌ممه 15ی5ی2024، جۆفری پایت به‌سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەپرسانی باڵای دیکە کۆبووەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.