Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 23:27

په‌یامێك له‌ پارێزگاری هه‌ولێره‌وه‌

کوردستان TV
100%


پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو، په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی ئومێد خۆشناودا هاتووه‌، بەبۆنەی (62)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەت و گشت ئەندامانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى دەکەین.

پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت، یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، وەک ڕێکخراوەیی و پیشەیی و داکۆکیکار لە ماف و داخوازییەکانی مامۆستایان، هەمیشە لە سەنگەری بەرگریکردندا بووە لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و لە شۆڕشەکانی کوردستاندا بەشدارییەکی کارای هەبووە.

ئومێد خۆشناو ده‌شڵێت، بەم بۆنەیەوە وەک پارێزگاى هەولێر، جگە لەوەى بەڕێز و پێزانیینەوە ڕۆڵی مامۆستایان لە پێگەیاندنی رۆڵەکانی کوردستان بەرز دەنرخێنین، کە سەڕەڕای هەموو دۆخە سەختەکان بەردەوام بوون لە بەخشش و درێژەدان بە ئەرکە پیرۆزەکەیان، خوازیارین لە خزمەتکردن و پێگەیاندنی قوتابیان بە پەروەردەیەکی دروست و خۆشویستن و داکۆکیکردن لە دەسکەوتەکانى کوردستان و گەشەپێدانى پرۆسەی پەروەردە لە هەرێمى کوردستان بە گشتیى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى بەردەوام بن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.