Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 18:36

ئه‌مڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ 14ی5ی2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  ڕایگەیاند، رۆژی چوارشەممە15ی5ی2024 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وه‌زاره‌تدا هاتووە، مووچەی ئەو چین و توێژانە دابەش دەکرێت کە لە بەغداوە تەمویلەکانیان گەیشتووە، وەک؛ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان.

هەر دوێنێ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی عێراقدا ڕایگەیاند، به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی، ڕه‌زامه‌ندیی نیشان درا بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی بەشێک لە مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، پێکهاتوو لە؛ تۆڕی پاراستن و چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی، خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی، كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، گرێبه‌سته‌كان و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی نیسان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.