مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی سەلام عەبدوڵا سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات كرد بەهۆی كۆچی دوایی هاوسەرەكەی.
پرسەنامەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ سەلام عەبدوڵا
بەڕێز/ سەلام عەبدوڵلا، سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەبات
بە دڵگرانییەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتان خاتوو (برگیتا هۆفمان)مان پێگەیشت، خۆمان بە پرسەباری ئێوە دەزانین، هاوبەشی خەمتانین.
هیواخوازین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و هاوکاران و دۆست و ئازیزان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. ڕۆحی خاتوو برگیتا ئاسوودە و هیوادارین کۆتا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
14ی ئایاری 2024
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.