Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 10:33

ڕووسیا ھۆشداری دەدات لە مەترسی دەستوەردانی وڵاتانی ناتۆ لە ململانێکانی ئۆکراینا

کوردستان TV
100%


گوته‌بێژی کرملین، دمیتری پێسکۆڤ ڕایگەیاند کە دەستوەردانی ڕاستەخۆی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە ململانێیەکانی ئۆکراینا، دەبێتە مایەی مەترسییەکی گەورە.

دمیتری پێسکۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە وەڵامی کۆکردنەوەی واژوو لە پێناو بڵاوکردنەوەی سەربازانی ناتۆ لە ئۆکراینا، گوتی: "پێمان وایە کە بڵاوکردنەوەی سەربازانی ناتۆ لە ئۆکراینا، کارێکی ئیستیفزازییە، ھەروەھا دەستوەردانی ڕاستەخۆی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە ململانێیەکانی ئۆکراینا، دەبێتە مایەی مەترسییەکی گەورە".

گوته‌بێژی کرملین لەبارەی لێدوانەکانی دەزگای ئاسایشی ئۆکراینا سەبارەت بەوەی دەزگایەکی ھەواڵگریی بیانی ھەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی دەدات، گوتی: "ناتواندرێت ئەو پشتڕاست بکرێتەوە کە ئەو زانیارییانەی لە دەزگای ئاسایشی ئۆکرایناوە وەرگیراون، ڕاستن".

رۆژی سێشەممە، دەزگای ئاسایشی ئۆکراینا ڕایگەیاندبوو کە پلانێکیان بۆ تیرۆرکردنی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی و فەرماندە سەربازیی و بەرپرسانی حکوومەتی ئۆکراینا، پووچەڵ کردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدابوو، تۆڕێکی بەکرێگیراوی سەربە دەزگای ئاسایشی فیدراڵیی ڕووسیایان ئاشکراکردووە کە ئامادەکارییان دەکرد، بۆ ئەوەی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی و ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی و بەرپرسانی حکوومەتی ئۆکراینا، تیرۆر بکەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.