Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 09:37

له‌ یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگدا ڕیال مەدرید و بورسیا دۆرتمۆند له‌ 1ی 6 لە لەندەن ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

ڕیال مەدرید به‌سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بایرن خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی خولی پاڵەوانەکان
کوردستان TV
100%


لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا بۆ تۆپی پێ، یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بە ئەنجامی 2-1 لە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی.
لە یاری گەڕانەوەدا، شه‌وی رابردوو ڕیال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری بایرن میونشنی کرد.
لەگەڵ دەستپێکردنی یارییەکە، یاریزانانی یانەی شاھانە چەندین ھێرشی مەترسیداریان بۆسەر گوڵی یانەی بایرن میونشن ئەنجامدا، بەڵام بێ سوود بوون و لەبەرامبەردا، یاریزانانی بایرن میونشن سوودیان لە ھێرشی پێچەوانە وەرگرت بێ ئەوەی گۆڵ تۆمار بکەن و گێمی یەکەمی یارییەکە بێ گۆڵ کۆتایی ھات.
لە گێمی دووەمی یارییەکەدا، ھێرشەكانی ھەردوو یانە بۆسەر گۆڵی یەکتر بەردەوام بوون، تا ئەو کاتەی لە خولەکی 68دا، یاریزانی یانەی بایرن میونشن، ئەلفۆنسۆ دەیڤز گولی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.
دواتر لە خولەکەکانی 88 و 90دا، یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید، خۆسێ لویس ماتۆ گوڵی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.
ئەنجامی یارییەکەش 2-1لە بەرژەوەندی یانەی شەھانە کۆتایی ھات.
بەو ئەنجامەش یانەی ڕیال گەیشتە یاری کۆتایی کۆتایی خولەکە.

بەو پێیە یانەی ڕیال مەدرید و یانەی بورسیا دۆرتمۆند لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا کە لە ڕۆژی 1ی مانگی حوزەیرانی داھاتوودا لە یاریگای وێمبلی لە لەندەن ئەنجام دەدرێت، ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.