Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 07:55

خاوەنی كارگەیەك لەسەر كارێكی نامرۆڤانە دەستگیر كرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگە لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، خاوەنی كارگەیەكیان دەستگیركردووە لەسەر فڕێدانی پاشماوەی كارگەكەی و پیسكردنی ژینگەی ناوچەكە.

خاوەنی كارگەكە بڕێكی زۆری پاشماوەی كارگەكەی لە سنووری عەربەت لە پارێزگای سلێمانی فڕێداوە كە ببووە هۆكاری پیسبوونی ژینگە و خاكی ناوچەكە.

دوای بەدواچوون لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت و لیژنەی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی، توانرا کارگەی سەرپێچیکار بدۆزرێتەوە و لەسەر بڕیاری دادوەر خاوەنی کارگەکە دەستگیر کرا، هەروەها دەستیش گیرا بەسەر ئەو تراکتۆرەی کە پاشماوەکەی پێ گوازرابووەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی جەختیشی كردەوە كە رێكاری یاسایی بەرامبەر خاوەن كارگەكە دەگیرێتە بەر و سزا دەدرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.