Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 05:43

كەسێك كەوتە ژێر رەمپەی بارهەڵگرێك و گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناوچەی پیشەسازی شارۆچكەی کەلار، لە کاتی کارکردن بارهەڵگرێك ڕەمپەكەی کەوت بەسەر هاووڵاتییەکدا و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا .

ئەوە كەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (عومەر محەمەد تالیب) لەدایکبووی 1999 دانیشتووی گوندی گردەگۆزینە سەر بە شارۆچكەی کەلارە.

بەهۆی رووداوەكە دوو کرێکار کە کاریان لە بارهەڵگرەكەدا کردووە لەگەڵ شۆفێرەكەی، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 411 بەندکراون و پۆلیسیش لەسەر چۆنێتی ڕووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوەكان کردووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.