Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 09:22

زیاتر لە 165 هەزار کرێکار لە هەرێمی كوردستان دەستەبەرکراون

کوردستان TV
100%


لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 165 هەزار کرێکار دەستەبەری کۆمەڵایەتییان بۆ کراوە و لەمیانی ئەمساڵیشدا، چوار کرێکار لە کاتی کارکردن گیانییان لەدەستداوە، بەڕێوەبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیش داوا لە کرێکاران دەکات کە لەسەر مافی خۆیان بێدەنگ نەبن و هەوڵبدەن خۆیان دەستەبەر بکەن.

لە یادی ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا، بەڕێوەبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان مەریوان بەگۆک عەزیز رایگه‌یاند: "یەکێک لە کارەکانی ئێمە پاڵپشتی کرێکارانە لە بوارەکانی خۆیاندا و بریتییە لە دەستەبەری کرێکاران، بە داخەوە زانیاری هەڵە لەمبارەیەوە بە کرێکاران دەدرێت بەوەی هەندێکیان وا دەزانن ئەو بڕە پارەیەی لە کرێکاران دەگێڕدرێتەوە لە دەستیان دەچێت، بەڵام خۆشبەختانە بەشێکی زۆر لە کرێکارەکان ڕۆژانە سەردانمان دەکەن و چەکی خزمەتی کارکردنییان وەردەگرن و پارەکە وەکو پاداشت وەردەگرنەوە.

گوتیشی، ئەوانەیشی کە تەمەنی یاسایی تەواو دەکەن و خزمەتیان 15 ساڵ بێت ئەوا دواتر خانەنشین دەکرێن و مانگانەی خۆیان وەردەگرن و مووچەکانییان دوا ناکەوێت چونکە لە سندووقی خانەنشینان پێیان دەدرێت".

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.