Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 09:22

هەشتی ئایار یاری پێش کۆتایی چامپیۆنسلیگ لە مەدرید بەڕێوەدەچێت

کوردستان TV
100%


لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنسلیگدا بایرن میونشن و ڕیال مەدرید یەکسان بوون

لە یەکەم یاری قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (چامپیۆنسلیگ)دا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و یانەی ڕیال مەدرید-ی ئیسپانی، یەکی بە تۆمار کردنی دوو گۆڵ یەکسان بوون.

یانەی بایرن میونخ لە یاریگای یانز ئارێنا میوانداری یانەی ڕیاڵ مەدریدی کرد.

ڕیاڵ مەدرید لە خولەکی 24دا لە ڕێگەی ڤینیسیۆس جونیۆر کە تۆنی کروس پاسێکی جوانی پێدا، یەکەم گۆڵی تۆمار کرد.

بایرن میونشن لە گێمی دووەمی یارییەکەدا باش خۆی ئامادە کرد و، لە خولەکی 53 و 57دا لە ڕێگەی لیرۆی سانێ و هاری کەین دوو گۆڵی تۆمار کرد و ئەنجامەکەی پێچەوانە کردەوە.

ڤینیسیۆس جونیۆر لە خولەکی 83دا دووەمین گۆڵی بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆمار کرد و ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە، بەو ئەنجامەش یارییەکە کۆتایی هات.

ڕۆژی چوارشەممە هەشتی ئایار، یاری پێش کۆتایی لە مەدرید بەڕێوەدەچێت و ئەو یانەیەی سەردەکەوێت بۆ یاری کۆتایی دیاری دەکرێت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.