Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 09:39

له‌لالیگادا بارسێلۆنا گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ پله‌ی دووه‌م له‌ ڕێزبه‌ندی خولدا

کوردستان TV
100%


له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ڤاڵێنسیا تۆماركرد.

شه‌وی رابردوو، له‌ گه‌ڕی 33 له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی ڤاڵێنسیای كرد.

یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی بارسێلۆنا به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆل، چوار گۆله‌كه‌ی بارسێلۆنا له‌ رێگای یاریزانان فێرمین لۆپێز و لیڤاندۆڤسکى هاتریک، دوو گۆڵەکەى ڤالێنسیاش هۆگۆ دۆرۆ و بیبیلۆ تۆماریان کرد.


له‌ ئێستای ڕیزبه‌ندی خولدا ڕیاڵ مه‌درید به‌ 84 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌ و بارسێلۆنا به‌ 73 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌مدایه‌ و گیرۆناش به‌ 71 خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌مدایه‌.


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.