Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 17:21

وەزیری کارەبا لە کۆنترۆڵی کارەبا سەرپەرشتيی ئیشپێکردنی چەند یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبای کرد

کوردستان TV
100%

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا گەیشتە کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم، وێڕای سوپاسكردنى ستافی کارەبا، داوای لێ کردن تا چارەسەری شوێنەواری هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆڕ دەکرێت و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە، ئەو 1600 مێگاوات کارەبایەی كه‌ لەبەردەست دایە و لە ڕێگەی سەرچاوەی دیکەی جگە لە غاز بەرهەم دێت، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بەپێی پشکی پارێزگه‌كان دابەش بکرێت و کۆنترۆڵی لۆدی شارەکان بکرێت.

وەزیری کارەبا هه‌روه‌ها سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری چوار شەهیدەکەی هێرشە درۆنییەکە كرد، و داوای لە تیمەکانی هەردوو وەزارەتی كاره‌با و سامانه‌ سروشتييه‌كان کرد، لە ڕێگەی ئەو وێستگانەی دیکە لە دوکان و دەربەندیخان و خەباتی هەڵمی و دێرەلۆک و باعەدرێ و وێستگەکانی دیکە کە جگە لە غاز لە ڕێگەی سەرچاوەی دیکەوە کار دەکەن، بە باشترین شێوە ئیش پێ بکرێن و دادپەروەرانە دابەشی سەر پارێزگه‌کان بکرێن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.