Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 16:51

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی بۆ پڕۆژه‌یه‌كی ڕانیه‌ ته‌رخان كرد

کوردستان TV
100%


گوژمەی 60 ملیۆن دینار بۆ كۆنكرێتكردنی شەقام لە ناوچەی پیشەسازیی ڕانیە خەرج دەكرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌،  لە فەرمانێكی وەزاریدا، لەسەر ڕێژەی (15%)ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی ڕانیە، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 60 ملیۆن و 689 هەزار دینار بۆ شارەوانیی ڕانیە.

بەپێی فەرمانە وەزارییەكەی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی شارەوانیی ڕانیەیە و بەپێی پلانی شارەوانی بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقام لە ناوچەی پیشەسازی لە ڕانیە خەرج دەكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.