Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 01:23

په‌رله‌مانی عێراق ھەمواری یەکەمی یاسای قەدەغەکردنی لەشفرۆشی پەسەند کرد

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە27ی4ی2024، په‌رله‌مانی عێراق بەسەرۆکایەتی سەرۆکی په‌رله‌مان بەوەکالەت، موحسین مەندەلاوی و بە ئامادەبوونی 170 ئەندامی په‌رله‌مان، دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن لە سەرۆکایەتی په‌رله‌مانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی دانیشتنەکەدا، ھەمواری یەکەمی یاسای قەدەغەکردنی لەشفرۆشی خراوەتە دەنگدانەوە.

باسی لەوەشکردووە کە لە میانی دانیشتنەکەدا، ھەمواری یەکەمی یاسای قەدەغەکردنی لەشفرۆشی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئامادەبوو، پەسەندکراوە.

بەپێی ھەموارەکە، یاسای قەدەغەکردنی لەشفرۆشی فراوان کراوە، بەو پێیەی کاری ھاوڕەگەزخوازیش خراوەتە چوارچێوەی یاساکەوە.

ھەروەھا بەپێی ھەموارەکە، ھەر کەسێک لە عێراق کاری ھاوڕەگەزخوازی بکات، ئەوە سزای توند دەدرێت، بەڵام لەسێدارەدان لە سزاکەدا، لادراوە.

ھەر بەپێی ھەمواری یەکەمی یاسای قەدەغەکردنی لەشفرۆشی، ھەر کەسێک لە عێراق کاری ھاوڕەگەزخوازی بکات، ئەوە 10 بۆ 15 ساڵ زیندانی کردن، سزا دەدرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.