Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 18:00

کاتی بەڕێوەچوونی یاری هەولێر و زەوڕا گۆڕانکاری بەسەرداهات

کوردستان TV
100%


یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، بەهۆی بەڕێوەچوونی یاری پێش کۆتایی نێوان هەردوو ئۆڵۆمپی عێڕاق و ژاپۆن لە جامی نەتەوەکانی ئاسیای 23 ساڵان کە بڕیارە رۆژی دووشەممە رێکەوتی 2024/4/29 بەڕێوەبچێت، کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی گەڕی بیست و پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق گۆڕانکاری بەسەرداهات.

یانه‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌، یاری یانەکەمان بەرامبەر یانەی زەوڕا کە بڕیاربوو رۆژی سێ شەممە بەڕێوەبچێت دواخرا بۆ رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 2024/5/1 كاتژمێر 6ی ئێواره‌ له‌ یاریگای زه‌وڕا دێته‌ ئه‌نجامدان.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.