Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 02:30

سۆران... پڕۆژەی تۆڕی ئاوی ناحیەی بەرمیزە بە گوژمەی زیاتر له‌ یەک ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%


پڕۆژەی تۆڕی ئاوی ناحیەی بەرمیزە لە سنووری قەزای سیدەکان، بە گوژمەی یەک ملیار و 13 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەکرێت.

هاووڵاتییەکی ناحیەی بەرمیزە دەڵێت: "ئەم پرۆژەیە بۆ خەڵکی ناحیەی بەرمیزە زۆر پێویست و گرنگ بوو. پێشتر کێشەی کەمیی ئاومان هەبوو بەڵام لەگەڵ تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە کێشەمان نامێنێت".
هاووڵاتییانی ناحیەی بەرمیزە دڵخۆشن بە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە و سوپاس و دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ دابینکردنی پرۆژەی ئاوی خواردنەوە لە ناوچەکەیان.

هاووڵاتییەکی تر لەمبارەیەوە دەڵێت: "ئێمە لەم ناحیەیە زیاتر لە 300 ماڵ نیشتەجێین؛ کێشەی کەمیی ئاومان هەبوو، بەتایبەتی لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین، ئاوی خواردنەوەمان نەبوو. سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ بەدەنگەوەهاتنمان و چارەسەرکردنی کەمیی ئاو لە ناحیەکەمان".

پێشتر تۆڕی ئاو لەو ناوچەیە نەبوو؛ بە تەواوبوونی پرۆژەکە زیاتر لە 300 ماڵ سوودمەند دەبن.

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە و خزمەتگوزارییەکانی بەردەوامە؛ دەستی هاوکاریی و خزمەتگوزاری دەگەیەنێتە هەموو ناوچە جیاوازەکانی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.