ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر 10 ناوه‌ندی جیاجیا له سووریا
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ئه‌مریكا له هێرشێكی ئاسمانی‌دا 10 ناوه‌ندی جیاجیای له ناوچه‌ی دێره زۆر بۆردمان كردووه و یه‌ك له‌و ناوه‌ندانه كه بۆردمان كراوه له ئه‌بوكه‌مال له رۆژهه‌ڵاتی دێره زۆر بووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، له‌و ناوه‌نده‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی به سه‌رپه‌ره‌شتی فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پاسه‌وانیی شۆڕٍشی ئێران مورته‌زا عه‌باسی ئه‌نجامدراوه و له كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناوه‌نده‌كه بۆردمان كراوه.
به‌هۆی بۆردمانه‌كه‌دا ئه‌و فه‌رمانداره ئێرانییه كه هه‌ڵگری ناسنامه‌ی عێراقییه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری دیكه كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.