Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 20:00

سلێمانی.. مانگی ڕابردوو 943 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایك بوون

کوردستان TV
100%


بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی 1 بۆ 29ی2ی2024، لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 2 هه‌زار و 499 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە هه‌زار و 504 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ته‌ندروستی سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت، مانگی ڕابردوو 943 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 508 منداڵ كوڕ بوون و 435 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 524 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و ئەوانی تر لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون.

هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 195 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و 21 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 1 حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە و 1 حاڵەتی لەدایكبوونی چوارینە و 99 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە و هەروەها 648 سۆنەریش گیراوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.