Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 20:31

وەزارەتی کارەبا: هه‌وڵه‌کانمان به‌رده‌وامه‌ بۆ زیاتر پێدانی کاتژمێره‌کانی کاره‌با بەهاووڵاتیان

کوردستان TV
#7
100%

ووتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگه‌یاند: لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش تائێستا زیاتر لە هەشت سەد هەزار پێوەری زیرەک بەستراوە.

ئومێد ئەحمەد ووتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەێنێت لەئێستادا نزیکەی سێ هەزارو شەش سەد مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنین و بە خستنەگەری تەواوی هەوڵەکان بۆ مانگی هەشت توانای پێدانی چواردە بۆ پازدە کاتژمێر کارەبایان دەبێت بەهاووڵاتیان.

سه‌باره‌ت به‌ دانانی پێوه‌ری زیره‌ك رایگه‌یاند: لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش تائێستا زیاتر لە هەشت سەد هەزار پێوەری زیرەک بەستراوە.

سەبارەت بەدانەوەی قەرزی کارەبا بە شێوەی دوانزە قیست گوتی: ئەمە هاوکارێک دەبێت بۆ ئەو هاووڵاتیانەی قەرزێکی زۆری کارەبایان لەسەرە و ناتوانن بەیەکجارە بیدەنەوە.

هاوکات بەرێوبەری گشتی کارەبای هەولێر رایدەگەێنێت بۆ ئەو شوێنانەی کە لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر کێشەی بارزۆری گرفتیان نییە لەتۆری نیشتیمانی ئەوا دەتوانن سێزده‌ بۆ چواردە کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بدەن بە هاووڵاتیانی شاری هەوڵێر.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.