Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 10:52

پۆلیسی ھەولێر له‌باره‌ی رووداوێکی کوشتن روونکردنه‌وه‌ ده‌دات

کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی ھەولێر له‌باره‌ی كوشتنی ئەندامێكی کۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموکراتی کوردستانە روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر هاتووه‌، ئەمڕۆ شەممە (٢٠٢١/٨/٧) ئاگادار کراینەوە کە لە ھوتێلێک لە شاری هەولێر ‌ رووداوێکی کوشتن رویداوە، دەستبەجێ تیمەکانی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و وە لەئەنجامی لێکۆلینەوەکاندا دەرکەوت کە کەسی کوژراو هاووڵاتی کوردی رۆژهەڵاته‌ بە ناوی (موسا بابەخانی)، کە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموکراتی کوردستانە.

لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە دەستی پێکردوە و دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە زانیاری زیاتر رادەگەیێندرێت.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر

2021/8/7

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.