Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 07:32

مەکتەبی سیاسی پارتی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پیرۆز ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەڕێز/ کاک محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان..

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان..

بەبۆنەی(٤٥)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین لە پێناو بەدیهێنانی مافە رەواکانمان و داکۆکیکردن لە دەسکەوتەکانمان بەردەوامبن لە خەبات و تێکۆشان.

 تێکۆشان و خەباتی حزبەکەتان لە رەوتی بزووتنەوەی رزگاری خوازیی نەتەوەییماندا دیار و کاریگەر بووە و، لەو رێگایەشدا قوربانی زۆرتان داوە و تاکو ئەمڕۆش بەردەوامن شانبەشانی حزب و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی کوردستان بۆ پاراستنی ئەو ئەزموونەی بە خوێنی شەهیدەکانمان هاتۆتە دی.

 بەو بۆنەیەوە وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، جارێکی دیکە جەخت لەسەر هەماهەنگی پتەوی نێوانمان دەکەینەوە و سوورین لەسەر زیاتر پێشخستن و پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و یەکڕیزیی و تەبایی لە نێوان سەرجەم پارت و هێزە سیاسییەکانی کوردستان بۆ دابینکردنی ئارامی و ئایندەیەکی گەشتر بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان.

 جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەر سەکەوتوو بن..

مەکتەبی سیاسی

 پارتی دیموکراتی کوردستان

7ـی8ـی2021

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.