Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 09:03

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ كۆچی دوایی فایەق تۆفیق بریکاری پێشووتری وەزارەتی ناوخۆ پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌.

بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مامۆستا فایەق تۆفیق بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا فایەق تۆفیق بریکاری پێشووتری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان-م پێگەیشت، خوالێخۆشبوو پێشمەرگەیەکی دڵسۆز و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو .

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و خۆم بەهاوبەشی خەمتان دەزانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.