Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 06:27

له‌ باشووری که‌رکووک داعش هێرشی کرده‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی کوژراوی لێکه‌وتۆته‌وه‌

کوردستان TV
#7 #9
100%

كه‌مێك پێش ئێستا تیرۆریستانی داعش له‌ باشووری كه‌ركووك هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی، ئه‌مشه‌و لە نزیک ناوچەی (بوڵداغ)ی گوندی بەشیر سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركووك، چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش ھێرشیان کردۆتە سەر لیوای 16 حەشدی شەعبی، چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژراوه‌ و چواری دیكه‌ش بریندار بوونه‌.

چه‌كدارانی داعش لەنێوان رەشاد و ریاز لە حەویجە، بە چەکی قورس و مامناوەند هێرشیان کردە سەر حەشدی شەعبی، رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی له‌ نێوانیان روویداوه‌، پاش شەڕوپێکدادانێکى توندیش چەکدارانى داعش پاشەکشەیان كردووه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.